زمانیی ستاندەردی کوردیی لە نێوان گەندەڵیی سیاسیی و زاراوەپەرستیتییدا 3
نووسینی: کامیار سابیر و هه‌ندرێن
به‌شی سێیه‌م
به‌ڕاستیی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، سه‌لماندی که ئاماده‌نییه گوێ له‌سه‌دان توێژه‌ر و زمان‌زان و شاره‌زایانی زمانی کوردیی بگرێ، چاوی به‌رایی نادات ئه‌و ده‌یان قه‌ڵایه له تێکستی کوردیی که به زمانی ستانده‌ردی کوردیی نووسراوه و به هه‌ڵه پێی ده‌گوترێ سۆرانیی ببینێ، به‌ڵام زۆر به په‌رۆرشه بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌جێنداکانی خۆی و حیزب و بنه‌ماڵه‌که‌ی،
که خۆی له په‌رته‌وازه‌کردنی یه‌کێتیی نه‌ته‌وه‌یی کورد و خوێندن به دوو پرۆگرامی جیاواز و رووکردن له چه‌واشه‌کاریی سکریپتی لاتینیی و ئه‌و تراژیدیایه‌ی جه‌لاده‌ت به‌درخان به‌سه‌ر به‌شێک له نووسینی کوردییدا هێنای به‌رجه‌سته ده‌که‌نه‌وه ، ئاماده‌یه ته‌نیا گوێ له یه‌ک تاکه که‌س ، د.که‌نداڵ نه‌زان بگرێ.
حکومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ساڵانه خه‌ریکی دروستکردنی کۆنفراس و کۆبوونه‌وه‌ی زمانه‌وانیین بۆ هاوڕێ که‌نداڵ ، کۆمه‌ڵێ که‌بابفرۆشی زمانه‌وان و ئه‌و که‌سانه‌ی که له ئه‌وروپا خۆیان به‌تورک ده‌زانن و له کوردستانیش ده‌بنه خه‌مخۆری پارتیی، که به‌هه‌موویان به ئه‌ندازه‌ی یه‌ک نووسه‌ری دانسقه‌ی کوردستانی باشوور شاره‌زاییان له زماندا نییه، که‌چیی کۆنفرانسی زمانیان! بۆ سازده‌که‌ن و له‌سه‌ر حیسابی خه‌ڵکی کوردستان و ده‌رامه‌تی خه‌ڵک ده‌کرێ به‌قوڕگیاندا، گوایه زمانی ستانده‌ردی کرمانجیی! چێده‌که‌ن. له‌کاتێکدا زمانی ستانده‌ردی کوردیی ده‌یان ساڵه به‌وپه‌ڕی خه‌مڵیوییه‌وه بووه‌ته زمانی که‌ڵه‌گه‌تی کورد، زمانی باڵای کورد، زمانی ده‌وڵه‌مه‌ندی کورد، زمانی زۆرینه‌ی ره‌های تێکستی کوردیی..... تاد. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ده‌کرێ به‌قوڕگی ئینستیوتی کوردیی له‌پاریس و سه‌رۆکه ئه‌زه‌لیی و ئه‌به‌دییه‌که( د.که‌نداڵدا) ی‌دا ، یه‌ک له‌سه‌دی ئه‌وه بۆ توێژینه‌وه له سه‌ر زمانی کوردیی ته‌رخانبکرایه، هه‌نووکه، له ئاست مه‌سه‌له‌ی زماندا له شوێنێکی تر ده‌بووین.
زمانی فه‌رمیی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و پارله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم، زمانی میدیای هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار، ئه‌و زمانه‌یه که نزیکه‌ی سه‌ده‌یه‌که ستانده‌رد و ئۆفیشه‌ڵ بووه‌ته‌وه، که‌چیی به هۆی هه‌ستی دایه‌لێکتچییه‌تیی و ئه‌وانه‌ی که ده‌یانه‌وێ به رێگای شێوه نووسینی لاتینییه‌وه عه‌شقی ده‌ڤه‌رپه‌رستیان په‌ره پێبده‌ن، ساڵ به ساڵ ته‌گه‌ره‌ی زۆرتر ده‌خه‌نه سه‌ر رێگه‌ی زمانی ستانده‌ردی کوردیی. لاتینییه‌که‌ی د.که‌نداڵ و نۆستاڵژیای شوێنکه‌وتووانی ئه‌و و تێزه‌کانی ئه‌و به کرمانجیی و خوێندن به‌کرمانجی سه‌روو، ساڵ به‌ساڵ ته‌گه‌ره‌ی زۆرتر ده‌خه‌نه سه‌ر رێگه‌ی زمانی ستانده‌ردی کوردیی . سه‌یره سه‌رۆکی ئینستیتوته‌که‌ت له پاریس له ساڵی 1983 ه‌وه هه‌ر سه‌رۆک بێ و تا وه‌ک یاسر عه‌ره‌فات و سه‌رکرده‌کانی کورد سروشت و ئاسمان نه‌یانباته‌وه، ده‌ستبه‌رداری کورسیی و پاره‌و سه‌رۆکایه‌تیی نابن.
که‌چیی که‌سێکی وه‌ک د.که‌نداڵ ، هیچ ئومێد و خۆشحاڵییه‌کی به‌رامبه‌ر ئه‌و زمانه ستانده‌رده‌ی کوردستانی باشوور له‌دڵدا نه‌بێ، له‌بری ئه‌وه‌ی بست به بست باڵای پێبکردایه، هه‌میشه خه‌ریکی ئه‌وه‌یه که نابێ له‌بادیناندا خوێندن به زمانی ستانده‌ردی کوردیی بخوێنرێ. هاوکات ئامانجی سه‌ره‌کیی ئه‌وه بێ، هه‌میشه له گه‌شته مه‌کوکییه‌کانی بۆ لای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و حکومه‌تی هه‌رێم، ئیشوکاری ده‌گه‌دان بێ له‌زمانی ستانده‌ردی کوردیی، بنیاتنانی خوێندن به لاتینیی و کرمانجیی له‌ده‌ڤه‌ری بادیناندا ئاواتی له‌مێژینه‌ی ناوچه‌په‌رستیی ئه‌و بێ. که‌سێک به‌م ئاسته دژایه‌تیی سه‌رسه‌ختی زمانی ستانده‌ردی کوردیی بکات، ده‌بێ چ خێرێکی بۆ داهاتووی سیاسیی کورد و یه‌کزمانیی کورد هه‌بێ.
"جاشایه‌تیی و پاشایه‌تیی" دروشمێکی باوه له‌کولتووری کوردییدا، له‌هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی پێشوودا له کوردستانی باشوور، خاوه‌نی سه‌دان هه‌زار جاشی تێروپڕ بووین، زۆرینه‌ی میلله‌تی کورد سه‌رزه‌نشتیان کردوونه ، به‌ڵام با بۆ یه‌ک سات، ئه‌و پرسیاره له‌خۆمان بکه‌ین، ئایا کورد( به‌شێوه‌یه‌کی گشتیی) بۆ ئه‌وه‌نده نه‌فسی نزمه بۆ پاره؟ ئه‌م پرسیاره، به‌دڵنیاییه‌وه توێژینه‌وه‌ی زۆر قووڵی ده‌وێ له بواری سۆسیۆکولتووریی و سۆسیۆسیاسیی و سۆسیۆلۆجی ته‌واوی جڤاکی کوردییدا، چه‌ندین سۆسیۆلۆجیستی وه‌ک د.عه‌لی وه‌ردییمان ده‌وێت تا قه‌ڵه‌مێک له‌و هه‌زاران گاڕانه هه‌ڵبده‌ن، که بیر و هۆشی کو‌لتووریی نه‌ته‌وه‌ی کوردیان به‌نج کردووه. به‌هه‌رحاڵ لێره‌دا مه‌به‌ستمان ئاوێزانکردن و شیکردنه‌وه نییه، به‌ڵکوو مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه که‌یسی جاشییه‌تیی به‌گشتیی ، له گه‌ڵ پۆست و پاره و داهات و ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکرده‌کانی کورددا به‌راورد بکه‌ین.
لێره‌وه ده‌کرێ ئه‌و چۆکدادان و داڕمانه به کۆمه‌ڵییه‌ی نووسه‌ران و ئه‌کادیمییه‌کانی کورد به‌رامبه‌ر به پاره و مۆنیکایه‌کی حیزبه‌کان، ره‌نگدانه‌وه‌یه‌ک بێت له‌و "جاشایه‌تیی و پاشایه‌تیی"ه. هه‌ر بۆیه هه‌موو ئه‌و نووسه‌ره ئاکارمێشانه، که به یه‌ک ئاواز له‌سه‌ر زبڵ و گوڵ ده‌خوێنن و له کوێش چه‌وریی و نازی ده‌سه‌ڵات هه‌بێت له‌وێدا زاریان کڵۆم ده‌ده‌ن، باش ده‌زانن که ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زه‌راتی په‌روه‌رده و پارتیی بۆ رێگه‌دان به خوێندنی بادینانیی، چه‌ند مه‌ترسییداره له‌سه‌ر چاره‌نووسی زمانی کوردیی، ئه‌و هه‌موو ئه‌کادیمیی و نووسه‌رانه‌ی، که له مه‌جلیس و دیوه‌خانه‌کاندا ئاماده‌ن وه‌ک پاڵه‌وان له‌سه‌ر هه‌ڵه‌کردن له هه‌ریه‌ک "کردار"، "ئاوه‌ڵناو"، "فرمان"، "پاشگر"،" رسته‌ی ته‌واو"، "وێرگوڵ"، "خاڵ" ... تاد، یان وه‌ک دیکۆرێک له رۆژنامه و گۆڤاره حیزبییه‌کاندا ته‌نیا چه‌مکه باوه‌کانی رۆژگاری ئه‌مڕۆ دووباره ده‌که‌نه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی بوێرن ئه‌و چه‌مکانه له‌سه‌ر ره‌فتاره خێڵه‌کیی و پێکهاته‌ی گه‌نده‌ڵیی حیزبه‌کان پیاده بکه‌ن؛ به‌و چه‌مکانه‌وه گه‌نده‌ڵیی و خه‌مساردیی ئه‌و حیزبانه به‌رامبه‌ر کێشه‌ی که‌رکوک، پرسی ئه‌نفال، ئه‌و هاوپه‌یمانییه ئه‌خلاقییه‌ی حیزبه‌کوردییه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌مێریکا و ره‌فتاره‌کانی حکومه‌تی به‌غدا، تورکیا، ئێران و سووریا ده‌رهه‌ق به مافه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد... تاد بخوێننه‌وه، ده‌یان وتاری بێفه‌ڕ بنووسن، که‌چیی خوا نه‌کات ته‌نانه‌ت، له‌سه‌ر ئه‌نفالکردنی لینگوا فرانکای کوردیی، بشکۆکن.
له‌م گه‌نده‌ڵستانه‌ی کوردستاندا، که گه‌نده‌ڵیی له زمانی نه‌ته‌وه‌یه‌کیشدا هاته سه‌ری، بۆ ده‌بێ ره‌وا بێ، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و بنه‌ماڵه‌که‌ی خاوه‌نی چه‌ندین بیلیۆن[ هه‌زار میلیۆن] دۆلار بن، بۆ ده‌بێ ئاسایی بێ تاڵه‌بانیی و بنه‌ماڵه‌که‌ی, خاوه‌نی سه‌دان میلیۆن دۆلار بن. دیاره ئه‌م پاره‌دارییه‌ی ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه به‌مێژووی سێ-چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ره، ئێستا زۆر لۆردتر بوونه(Rubin,2008). به‌ڵام با به‌راورده‌که لێره‌دا بکرێ، ئایا بۆ ده‌بێ هه‌ر لۆمه‌ی ئه‌و سه‌رۆک جاش، موسته‌شار ، ئامر سرییه ، جاشه فه‌ل و خه‌فیفانه بکرێ که به‌پاره‌یه‌کی زۆر که‌م جاشایه‌تییان ده‌کرد. کورد زۆری ماوه له ئافاتی گه‌نده‌ڵیی بگات، ئه‌گینا ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی کوردستان، ئه‌و سامان پێکه‌وه‌نانه‌ی سه‌رکرده‌کانی کورد و بنه‌ماڵه‌کانیان، گه‌وره‌ترین تاوانه به‌رامبه‌ر به ئایینده و ستراکتۆری سیاسیی ، کو‌لتووریی و مۆراڵی گه‌لی کورد ده‌کرێ. کاتێ تاڵه‌بانیی وه‌ک کوردێک بوو به سه‌رۆکی عێراق، زۆرینه‌ی ره‌های کورد له‌هه‌موو دنیادا پێیان خۆش بوو، به‌ڵام ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی تاڵه‌بانیی بۆ کورد باسیده‌کرد، پێده‌چێ هه‌ر بردنه سه‌ره‌وه‌ی سامانه‌که‌ی بێت له ده‌یان میلیۆن دۆلاره‌وه بۆ سه‌دان میلیۆن دۆلار. بارزانیی و به‌رپرسیارانی حیزبه‌که‌ی له راپه‌ریندا که له‌ئێران گه‌ڕانه‌وه ، هیچی ئه‌وتۆیان نه‌بوو، که‌چیی ئێستا بوونه به یه‌کێک له بیلیۆنێره‌کانی دنیا.
که کورد مادده‌ی 140ی پێ جێبه‌جێ نه‌کرا، دواخرا. ده‌بووایه سه‌رۆکی عێراق و سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی پارله‌مان و حکومه‌ت له بێده‌سه‌ڵاتیی و شه‌رمه‌زارییدا له ئه‌نجامی به‌جێنه‌هێنانی هه‌ڕه‌شه و خۆسوورکردنه‌وه‌کانیانه‌وه، شه‌رافه‌تمه‌ندانه وازیان له‌پۆسته‌کانیان بهێنایه. به‌ڵام ئایا ئاماده‌ن ده‌ست له‌و هه‌موو سامان و پرۆژه و گه‌نده‌ڵییه‌ی که خۆیان راسته‌وخۆ لێی به‌رپرسیارن، هه‌ڵبگرن؟ بێگومان نه‌ک که‌رکوک ، هه‌موو کوردستانیشیان له‌ده‌ست ده‌رکه‌ن، ئه‌وان تازه بوونه به‌بازرگان و بازرگان‌یش ئاماده‌یه بۆ کوتاڵه‌که‌ی خۆی و بازاڕه‌که‌ی خۆی ، هه‌موو قوربانییه‌ک بدات، به‌س سه‌ری خۆی و چاره‌نووسی پاره‌و سامانه‌که‌ی تێدا نه‌چێ.
ئایا به‌ڕاستیی سیاسه‌تمه‌دارێکی شکۆمه‌ند و شه‌ریف( به‌واتا سیاسیی و کو‌لتووریی و دیپلۆماسییه‌که‌ی ) له‌ناو سیاسییه ده‌ستڕۆیشتووه‌کانی کورددا ماوه، ئه‌گه‌ر ماوه له دامێنی کام دیوه‌خانی ئه‌م دوو سه‌رکرده‌یه‌دا، دۆشی داداوه. کورد له‌هه‌موو شت زێتر پێویستی به‌سه‌رکرده‌ی لێهاتوو، شاره‌زا، دیپلۆماسیی، وریا، ئاوه‌زدار و راشناڵ هه‌یه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه ئه‌گه‌ر مۆراڵی سیاسیی ، کو‌لتووریی ، دیپلۆماسیی، له‌سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه دوور له گه‌نده‌ڵیی، له‌گه‌ڵدا نه‌بێ توورێکی ته‌ڕ ناهێنێ. ئه‌و هه‌موو شکسته‌ی له عێراقدا به‌سه‌ر کورددا هات، له‌دوای نه‌مانی به‌عسه‌وه، هه‌مووی له‌چاوی سه‌رکرده برسیی و تێرنه‌خۆره‌کانی کورد ، سه‌رکرده هه‌ژاره‌کانی دوێنی و میلیۆنێر و بیلێۆنێره‌کانی ئه‌مڕۆ ده‌ژمێردرێن.
ئه‌و هه‌موو مه‌رایی و پانکردنه‌وه‌یه بۆ ئێران و تورکیا‌و وڵاتانی عه‌ره‌بیی و سوننه‌کان و شیعه‌کانی عێراق ناو لێ ده‌نێن دیپلۆماسییه‌ت، جه‌للادێکی وه‌ک سوڵتان هاشم، ده‌که‌ن به‌دۆستی کورد،به‌ئه‌ستێره‌ی سوپای دلێری عێراقی ده‌ناسێنن، داوای ئازادکردنی ده‌که‌ن ،ده‌ست ده‌خه‌نه ناو ئه‌و یاسا و سیسته‌می دادوه‌رییه‌ی عێراقه‌وه که خۆیان دایانڕشتووه. هه‌موو ئه‌مانه‌ش به سیاسه‌تی ژیرانه‌و دیپلۆماسییه‌تی سه‌قه‌تی کوردیی پێمان ده‌فرۆشنه‌وه، ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان ( له هه‌نووکه‌دا ته‌نها کوردستانی باشوور ) به‌خه‌ونی شاعیران و فانته‌سییکردنی ئه‌دیبان له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، که‌چیی پینه‌چییه‌کانی ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی حیزبیی و نووسه‌ره تووتییه‌کانی سه‌ربه‌ده‌سه‌ڵات هه‌موو ئه‌مانه‌یان بۆ پینه‌وپه‌ڕۆ ده‌که‌ن و ئه‌و شانۆگه‌رییه کۆمیدیی و تراژیدیایانه‌ش به‌خه‌ڵک ده‌فرۆشنه‌وه .
چه‌ندین ساڵه هه‌ڕه‌شه‌ی به‌تاڵ و بێناوه‌ڕۆک له ده‌وڵه‌تی تورکیا ( ئه‌ندامی ناتۆ) ده‌که‌ین، به‌هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌رکرده‌کانمان بێ ده‌بابه‌ی تورکیامان به‌کاڵیی ده‌خوارد، ئاڵای عێراقمان له پێ کرد ( که‌چیی ئێستا به ماکیاژێک دڵمان ئاو ده‌خواته‌وه) ، چه‌ند ساڵێ بوو به په‌که‌که‌مان ناگوت تێرۆریست، هه‌رچه‌ند بۆ چه‌ندین ساڵ له‌وه پێشتر، لووته شاخی کوردستانی باشوور نه‌ما به قۆنته‌رات بۆ تورکیا کیۆماڵی نه‌که‌ین و پتر له‌سێ هه‌زار پ.م کوردمان بۆ تورکیای که‌مالیست به‌کوشتدا(Barzani,2003). که‌چیی له پڕێکدا باره‌گاکانی ئه‌و حیزبانه‌شمان داخست که بۆن و به‌رامه‌ی په‌که‌که‌یان لێده‌هات و ئابڵۆقه‌مان خسته سه‌ر قه‌ندیل . تا ئه‌تاتۆرک و ئه‌مێریکا و ئێران و وڵاتانی عه‌ره‌بیی حه‌ز بکه‌ن کۆمه‌کیی تورکیامان کرد. له‌هه‌مووی گاڵته‌جاڕییتر له‌سه‌رووبه‌ندی جێبه‌جێنه‌کردنی مادده‌ی سه‌دوچلی ره‌حمه‌تییدا بووین، ده‌بابه‌و فڕۆکه‌ی تورکیا فڕکان فڕکان و نه‌ڕه‌نه‌ڕیان بوو، سه‌رۆکه‌که‌ی ئێمه به بیانووی ددانیه‌شه‌وه سێ دانه هه‌فته‌ی ره‌به‌ق خۆی دزییه‌وه‌و خواش نه‌یده‌زانیی له‌کوێیه، جگه له زۆر نزیکه‌کانی خۆی و ئه‌و ده‌وڵه‌ت و که‌سانه‌ی ئه‌و سیناریۆیه‌یان سازکرد. له‌ناو ئه‌م هه‌موو ماڵوێرانیی و تراژیدیایانه‌دا، کۆمیدیای خوێندن به بادینانیی به‌خشکه‌یی تێده‌په‌ڕیندرێ. ئه‌مه رێکه‌وته یان پلانێکی نه‌خشه بۆ داڕیژراوه؟
کورد له لۆبییکردنیشدا هه‌ر سه‌قه‌ته، چونکه عه‌قڵییه‌تی سیاسیی کورد، عه‌قڵییه‌تی شاخ و دیوه‌خان و عه‌شیره‌تگه‌رییه، به‌مجۆره ئه‌و دوو حیزبه حوکمڕانه هه‌وڵده‌ده‌ن به رێگای به‌رتیلدان، مه‌راییکردن بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مێریکا و میواندارییکردنی ده‌سه‌ڵاتداره سیاسیی و ده‌زگا رۆشنبیرییه‌کانی رۆژئاواوه دۆست بۆ خۆیان مه‌یسه‌ر بکه‌ن (Rubin,2008). بۆیه زۆربه‌ی ئه‌و سیاسییه رۆژئاواییانه‌ی پاڵپشتیی له مه‌سه‌له‌ی کورد ده‌که‌ن، له‌لایه‌ن ژۆناڵیسته‌کانی رۆژئاواوه ده‌رکه‌وتووه که کڕدراون، به‌ڵام چ کڕینێک به دواکه‌وتووترین شێوازی کڕین و به‌رتیلکاریی و له‌گیرفانکردن. هه‌ر له خشڵ و خه‌نجه‌ری زێڕینه‌وه بگره تا پاره‌ی کاش، هه‌مووی به عه‌قڵییه‌تی شێخ و ده‌ره‌به‌گ و ئاغاکانی جاران دراوه پێیان. هه‌موو ئه‌و سه‌رکرده کوردانه‌ی ئێمه، ئه‌و هه‌موو راوێژکاره بلیمه‌تانه‌ی هه‌یانه ئه‌وه‌نده‌ی راوێژکاره‌کانی عه‌للاویی شاره‌زاییان نه‌بوو، که لۆبییکردن له کوێ و چۆن ده‌کرێ،
ئایا کورد، به‌م هه‌موو گه‌نده‌ڵییه‌وه، که تا دێت له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تییدا تاک ده‌که‌وینه‌وه‌و پشتیوانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌هه‌موو ئاسته‌کاندا که‌م ده‌بنه‌وه. به‌هۆی دزیی و گه‌نده‌ڵیی و بێ یاسایی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و چێ‌کردنی جه‌نگه‌ڵستانێک بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی هه‌رگیز تێر ناخۆن، رۆژ به‌ڕۆژ ده‌موچاومان ره‌شتر ده‌بێ له‌ئاستی جیهانییدا، که‌رکوک خه‌ریکه وه‌ک ئه‌نده‌لووسه‌که‌ی عه‌ره‌بی لێدێ و بۆچوونه‌که‌ی تاریق عه‌زیز له‌مێژوودا دووباره ده‌بێته‌وه. ئایا ده‌کرێ ئومێد به‌سه‌رکرده‌کانی کورد ببه‌سترێ، له‌ناو ئه‌م هه‌موو رووداوه پڕمه‌ترسییانه‌دا، زمانێکی ستانده‌ردی یه‌کگرتوو جێکه‌وت بکه‌ن؟ چۆن پشت به‌و سه‌رکردانه ببه‌سترێ که له‌ئاست مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌کاندا بڕیارده‌رن ( Decision makers )!، که‌چیی ئیراده‌ی ناوچه‌یه‌کی بچووکی هه‌رێمی کوردستان به‌سه‌ر هه‌موو هه‌رێمی کوردستاندا به‌خشکه‌یی ده‌سه‌پێنن. جێکه‌وتکردنی ئه‌م بڕیاری خۆێندنه به دایه‌لێکتی بادینانیی و ره‌تکردنه‌وه‌ی زمانی ستانده‌ردی کوردیی، ئه‌و راستییه زه‌قه به‌ده‌ر ده‌خات، که سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، نه‌ک ناتوانێ سه‌رۆکی پارتیی دیموکراتی کوردستانیش بێ ( ئه‌گه‌ر به‌یه‌ک چاو سه‌یری جیۆگرافیای کوردستانی باشوور نه‌کا ) به‌ڵکوو ده‌یسه‌لمێنێ، ناتوانێ ته‌جاوزی ئه‌و عه‌قڵییه‌ته عه‌شیره‌تیی و ناوچه‌گه‌رییه بکات که تاکتیتیکه‌کان ، ئه‌جێنداکان ،ستراتیژه‌کان و ئایدۆلۆژیاکانی دیوی ناوی ناوه‌وه‌ی ده‌ریده‌خه‌ن.
هاوکات ئه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمیش به چه‌ندین میلیۆن دۆلار ده‌یکات به قوڕگی یه‌کێک له فاشیلترین ئینستیتیوته‌کانی کورد ( ئینستیتیوتی کوردیی له‌پاریس ) و سه‌رۆکه‌که‌یدا، که هه‌ژارترین ژۆرناڵی به‌ناو زمانه‌وانیی، "کورمانجیی- Kurmanji" ده‌رده‌که‌ن، جگه له کۆمه‌ڵی پێوه‌ندیی گوماناویی و پرۆژه‌ی ره‌ده‌ڵ و به‌ده‌ڵ له‌نێوان بارزانیی و که‌نداڵدا زێتر هیچ شتێکی تر نییه. ئه‌گینا د.که‌نداڵ نه‌زان چ پێوه‌ندییه‌کی به کوردییه‌وه هه‌یه؟، ئه‌وێک که کوردیی نه‌زانێ، چۆن ده‌توانێ به‌کۆمه‌ڵێ موریدی کوردیی نه‌زانه‌وه قسه له‌سه‌ر زمانی ستانده‌ردی کوردیی بکات، جگه له بارزانیی، کێ ئه‌و مافه‌ی پێده‌دات؟ که دیاره لای که‌نداڵ زمانی ستانده‌ردی کوردیی، زاراوه‌ی کرمانجییه و گۆڤاره‌که‌یشی ناو ناوه "کورمانجیی" له‌بری کوردیی.
ئه‌وه‌نده‌ی ده‌یده‌ن به که‌سانی وه‌ک که‌نداڵ نه‌زان و ژۆناڵه سه‌رله‌به‌ر کڵۆڵه‌که‌ی که جگه له نووسینی بێ به‌ها، یه‌ک توێژینه‌وه‌ی ئه‌کادیمیی و زانستیی تێدا نییه، جگه له غه‌زه‌لکردن له گه‌ڵ مۆتیڤی لاتینیزم و بتپه‌رستیی و کردنی جه‌لاده‌ت به‌درخان به خدری زینده، لۆژیکی زانستی زمانی تێدانییه، ته‌نانه‌ت له‌به‌ر ده‌سته‌پاچه‌بوونی به‌رامبه‌ر فێربوونی زمانی ستانده‌ردی کوردیی و بێزهاتنه‌وه له بناغه‌ی ئه‌و لینگوا فرانکایه، ناوه‌که‌یشیان به کورمانجیی داناوه. به‌ڵی ئه‌گه‌ر یه‌ک له‌سه‌دی ئه‌وه‌یان بدایه به پرۆژه‌ی زیندوو که که‌سانی پسپۆر و شاره‌زای بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆ، له‌سه‌ر دۆزی ئه‌نفال و جینۆساید کاریان بکردایه، به‌رهه‌می باشتری بۆ کورد نابوو. ئایا ژۆرناڵی کورمانجیی چیی بۆ کورد و دۆزی کورد و زمانی کوردیی کردووه؟ جگه له دووبه‌ره‌کیی و رق چاندن و خێسه‌کردن له‌زمانی ستانده‌ردی کوردیی ( ئه‌وه‌ی دۆنه‌رچییه‌کانی ئینستیتوتی پاریس، به‌سۆرانیی ناوزه‌دی ده‌که‌ن).
ده‌ستگرتن به‌زاراوه‌یه‌کی تره‌وه له‌پاڵ زمانی ستانده‌ردی کوردییدا، جگه له‌وه‌ی چۆن سه‌رکرده‌کان له‌هه‌موو کۆده سیاسییه‌کاندا کڵاو ده‌خرێته سه‌ریان، له ئاست زانستی زمان و رۆڵ و فه‌نکشنی زمانیشدا، هه‌ر به کڵاوی عه‌شیره‌ت و خێڵ و ناوچه‌وه، ورده‌کارییه‌کان ده‌پێون. زاراوه‌ی کرمانجیی یان بادینانیی هیچ پێویستی به‌لاواندنه‌وه‌و دڵنه‌واییکردن نییه، هه‌رچه‌نده زاراوه‌یه‌که نزیکه‌ی نیوه‌ی کورد پێی ده‌ئاخفێ( سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هیچ ئامارێکی دروست نییه که کرمانجیی له زاراوه‌کانی تر زۆرتر بن) به‌ڵام تازه ناتوانێ فریای هێجه‌مۆنی لینگوا فرانکای کوردیی ( زمانی ستانده‌ردی کوردیی- که بناغه‌که‌ی به سۆرانیی داڕێژراوه ) بکه‌وێ. به‌ڕاستیی نه‌زانییه‌کی کوشنده‌یه، قوربانیی به‌زمانی ستانده‌رد بده‌ی بۆ راگرتنی چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کی کرمانجیی لێره‌و له‌وێ، خوێندن له‌بادیناندا بکرێته‌وه به کرمانجیی، ئه‌مه که‌رتوپه‌رتکردنی کوردستانی باشووره، ئه‌مه باکگراوندی پێوه‌ندییه‌کانی هۆزو خێڵه وناتوانێ ئه‌وه بپه‌ژرێنێ که کوردستانی باشوور، ده‌بێ یه‌ک زمانی ستانده‌ردو ئۆفیشه‌ڵی هه‌بێ، که هه‌ر ئێستا له هه‌ولێر و که‌رکوک و سلێمانیی و هه‌موو ناوچه‌کانیان بێ هیچ که‌موکوڕییه‌کی ئه‌وتۆ ، له‌هه‌موو بوارێک‌دا به‌وپه‌ڕی جوانییه‌وه فه‌نکشن ده‌کات.
به‌شی(4)
زمان به‌شێکه له ئایدێنتیتی نیشتمانیی:
زمان، ئایدێنتیی هه‌ر تاک و گرووپ و کۆمیونیتی و نه‌ته‌وه‌و وڵاتێکه که کارێکته‌ره‌کان و بوونی خۆی له که‌سان و کۆڕوکۆمه‌ڵه‌کانی تر جیا ده‌کاته‌وه، زمان ستراکتۆری کۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌بێ بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ک که به‌شوێن سه‌ربه‌خۆیی و خۆناساندندا له‌نێو هاوکێشه سیاسیی و کولتوورییه ئاڵۆزه‌کاندا بگه‌ڕێ ( Norton,1995 ). زمانی گه‌ل و نه‌ته‌وه، زمانی باڵا و ستانده‌رد نابێ بکرێ به‌قوربانی ئایدۆلۆژیای خێڵ و تیره‌و ناوچه. کورد ئایدێنتیی زمانی له زمانی ستانده‌ردا ده‌بینێته‌وه نه‌ک له زاراوه‌کاندا.
ئه‌و زمانه ستانده‌رده‌ی له‌کوردستانی باشوور و کوردستانی رۆژهه‌ڵات به‌ته‌واویی ره‌گوڕیشه‌ی داکوتاوه‌و له‌سه‌ر کێوێک تێکستی کوردیی راکشاوه، زمانی فه‌رمیی Official language ، زمانی ئه‌ده‌بیی literary language و زمانی ستانده‌ردی کوردییه، یان وه‌ک Heinz Kloss ی زمانه‌وان و ئه‌نسرۆپۆلۆجیستی ئاڵمانیی ده‌ڵێ، زمانی ستانده‌ردو خاوه‌ن قورسایی ، زمانی گه‌شه‌کردووه (ausbau language–Ausbausprache) ( Kloss,1976). گومانی تێدانییه ئه‌و زمانی نووسینه‌ی کورد پێی ده‌نووسێ تاکه زمانی گه‌شه‌کردووی کوردییه.
وڵاتی چین، له چه‌ندین میرنشینی شه‌ڕانیی و به‌خوێنی یه‌کتر تینوو پێک هاتووه، به‌ڵام زمانی مانده‌رین Mandarin که تا هه‌نووکه‌ش زۆرترین مرۆڤ له‌جیهاندا قسه‌ی پێده‌که‌ن، به توانای ئه‌ده‌بیی و لێوه‌شاوه‌یی خۆی له‌بواره‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تییدا گه‌شه‌ی کرد، به‌ڵام سه‌ره‌نجام به بڕیارێکی سیاسیی کرا به زمانی ستانده‌ردی هه‌موو چین. هه‌نووکه یه‌کێکه له شه‌ش زمانه فه‌رمییه‌که‌ی UN. له ساڵی 1997 ه‌وه که هۆنگ کۆنگ گه‌ڕایه‌وه سه‌ر چین، کۆمه‌ڵێ سه‌رمایه‌دار هه‌ڵهاتن بۆ وڵاتانی رۆژئاوا، به‌ڵام نه‌ک زوو گه‌ڕانه‌وه، به‌ڵکوو زۆربه‌ی سه‌رمایه‌ی دنیاش روو له چین ده‌کات. هۆنگ کۆنگییه‌کان، ئۆتۆماتیکیی له‌پاڵ زمانه‌که‌ی خۆیشیاندا ( کانته‌نیز – Cantonese )، ئێستا به‌فه‌رمیی مانده‌رین ده‌خوێنن و به‌شانازیشه‌وه خۆیان به خه‌ڵکی چین ده‌زانن و خۆبه‌خۆ بووه به لینگوا فرانکای ته‌واوی چین به هۆنگ کۆنگیشه‌وه. بۆچیی ده‌بێ رۆشنبیرانی بادینان، شانازیی نه‌که‌ن به‌وه‌ی که له‌هه‌رێمی کوردستاندا له‌گه‌ڵ سێ شاره‌که‌ی تردا لینگوا فرانکایه‌کی هاوبه‌شیان بۆ نووسین ( ته‌نها بۆ نووسین) هه‌بێ؟
زمانی ستانده‌ردی نووسینی کوردیی که به‌م قۆناغه‌ی ئێره گه‌یشتووه، ناکرێ مامه‌ڵه‌ی پێوه بکرێ و وه‌ک دانه‌وه‌ی چاکه ( Reciprocation ) به‌رامبه‌ر هه‌ندێ خه‌ڵکی هاوشێوه‌ی هاشم عه‌قراویی کۆنه جاش و به‌عسیی و هه‌ندێ چه‌وره‌ی کوردستان و هه‌نده‌ران که له‌ده‌سه‌ڵات و حکومه‌تی هه‌رێم، به‌هره‌مه‌ند بوونه و لێی له‌وه‌ڕاون، له‌به‌رچاو بگیردرێ. ئه‌م هه‌نگاوه‌ی خوێندن( pedagogy ) به زاراوه‌یه‌کی به‌کارنه‌هاتوو، گۆشه‌گیر و دابڕاو له‌بری زمانی ستانده‌رد و باڵا و که‌ڵه‌گه‌تی کوردیی، کارێکه پێچه‌وانه‌ی هه‌موو بیردۆزه زمانه‌وانیی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی سۆسیۆزمانه‌وانه‌کانه(Thompson 1984: 100; Hewitt 1986:200-201;Cameron 1990:81;Bernstein 1996:14…etc). ئه‌مه سه‌پاندنی ئایدۆلۆژیایه به‌سه‌ر لۆژیکی زمان، ئایدێنتیتی نیشتمانیی، مێژووی تێکستی کوردیی و ئیراده‌ی زۆرینه‌ی گه‌لی کورد له‌کوردستانی باشووردا. ئه‌مه ده‌ستدرێژییه‌کی ئه‌وه‌نده کوێرانه و ئایدۆلۆژیایانه‌یه، له بڕیاره‌که‌ی جه‌لاده‌تی به‌درخان مه‌ترسییدارتره که به‌که‌ڵه‌گایی و تاکڕۆیی، سکریپتی نووسینی به‌شێک له کرمانجیی، بۆ لاتینیی گۆڕیی.
له رێی پرۆگرامی خوێندنه‌وه‌یه، ئایدێنتیتی مه‌وداکانی خۆی داده‌کوتێ و ره‌نگوڕووی له مێشکی منداڵاندا ده‌رده‌که‌وێ. زمانیش یه‌کێکه له‌هه‌ره کارێکته‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی جڤاک که ئایدێنتیتی تێدا ده‌ڕوێ. له‌رێی خوێندنه‌وه، لاوان و گه‌نجان سیمبوڵی ئه‌و ئایدێنتیتییه بۆ بواره‌کانی تری ژیان ده‌گوازنه‌وه (Bernstein, 1996 ) . ئه‌گه‌ر لاوان و گه‌نجانی بادینان ئه‌و ئایدێنتیتیه به ستایڵێکی تر وه‌ربگرن، به‌دڵنیاییه‌وه سبه‌ی له‌کوردبوونی خۆیشیان گومان دروست ده‌که‌ن و ئه‌وه‌نده‌ی خۆیان به‌کرمانجیی ده‌زانن خۆیان به کورد نازانن. مه‌گه‌ر ئه‌وه نییه رابه‌ری روحیی ئه‌م بزوتنه‌وه‌ی لاتینیی و کرمانجییه ( د. که‌نداڵ نه‌زان)، ئه‌وه‌نده‌ی "کورمانجیی" بۆ مه‌به‌سته، کورد و ئایدێنتیتی نیشتمانیی بۆ مه‌به‌ست نییه.
ئه‌گه‌ر بڕیاره زمان به ئایدۆلۆژیا بارگاویی نه‌کرێ، ئه‌گه‌ر بڕیاره ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی له‌مپه‌ر نه‌خاته سه‌ر رێڕه‌وی گه‌شه‌ی سروشتی زمانی ستانده‌ردی کوردیی، ئه‌م پرۆسێسه ئایدۆلۆژییه بۆچیی ده‌کات؟ ئه‌م خۆتێهه‌ڵقورتاندنه ژێر به‌ژێر و ئاشکرایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی کارێکه تا سه‌ر ئێسقان ئایدۆلۆژییانه‌یه، تا سه‌ر مۆخی کوردایه‌تییه‌که‌ی که بانگه‌شه‌ی ده‌که‌ن، دژی داهاتووی سیاسیی کورده. ئه‌م بڕیاری خوێندنه به بادینانیی بڕیارێکه مۆتیڤێکی ته‌واو ئایدۆلۆژییه‌و خۆجیاکردنه‌وه‌یه‌کی مه‌به‌ستداره و سه‌پاندنی بیرێکی تۆتالیتارییانه که هیچ پێوه‌ندییه‌ک و شاره‌زاییه‌کی به زمانی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌جێندای نیشتمانیی و ئایدێنتیتی نیشتمانییه‌وه نییه( Thompson, 1984 ).
هیچ زانستێک به‌ئه‌ندازه‌ی زانستی زمان پانوپۆڕ نییه، هه‌موو لق و پۆپی زانسته‌کانی تری تێدا به‌کار ده‌هێنرێ. کاره‌ساتی راسته‌قینه ئه‌وه‌یه، رێگه بدرێ به‌چه‌ند که‌سانیك که کوشته‌ی نۆستاڵژیای بادینانیی و کرمانجیین و چاویان لینگوا فرانکای ستانده‌ردی کوردیی نه‌بینێ. ئه‌م نووسینه به ورده‌کاریی و قووڵیی و ئاگاییه‌کی زۆره‌وه له‌و بڕوایه‌دایه، ئه‌وه‌ی هه‌نووکه زمانی فه‌رمیی، سیاسیی، کو‌لتووریی، کۆمه‌ڵایه‌تیی، یاسایی، زانستیی، فه‌لسه‌فیی........ کوردییه، زمانی ستانده‌ردی خۆڕسك و پێگه‌ییوی کوردییه. سه‌رجه‌م زاراوه‌کانی تری زمانی کوردیی ، سه‌بستانده‌ردن( Substandard). به‌واتایه‌کی تر ته‌نها زمانی هه‌نووکه‌ی نووسینی کوردیی، تایبه‌تمه‌ندییه زمانه‌وانییه‌کانی تێدا به‌رجه‌سته بووه‌ته‌وه‌و سه‌رله‌به‌ری زاراوه‌کانی تر ( به زاراوه‌ی سۆرانییشه‌وه) له‌رووی زمانه‌وانییه‌وه ، زاراوه‌گه‌لێکی دابڕاو، به‌کارنه‌هاتوو، خراپ، ناته‌واو، ناپه‌سه‌ند، ناقۆڵا و سه‌روگوێلاک شکاون. هه‌رگیزاو هه‌رگیز ناتوانن ببن به‌بناغه‌ی زمانی ستانده‌ردی کوردیی و به‌گژ ئه‌م زمانه ستانده‌رده‌ی ئێستادا ( که ته‌نها بناغه‌که‌ی سۆرانییه) بچنه‌وه.
پرسیاری سه‌ره‌کیی ئه‌وه‌یه، ئێمه رووبارێکی گه‌وره‌مان هه‌یه، ناوی لینگوا فرانکای کوردییه، راسته رێڕه‌وه‌که‌ی ،جیۆگرافیاکه‌ی، باڵاده‌ستییه‌که‌ی له‌و ناوچانه‌دایه که به‌هه‌ڵه پێیان ده‌گوترێ ناوچه‌کانی سۆران، بۆچیی هه‌موو ئه‌و جۆگه‌له سه‌بزمان و سه‌بدایه‌لێکتانه‌ی تر ناڕژێنرێنه ناو ئه‌م رووباره‌وه؟ بۆچیی رۆژ به‌ڕۆژ شه‌له‌گه و به‌ربه‌ستی زێتر بۆ ئه‌و جۆگه‌لانه دروست ده‌که‌ن که نه‌یه‌نه‌وه ناو رووباری لینگوا فرانکای کوردییه‌وه؟ وه‌ڵامه‌که زۆر رۆشنه، بناغه‌ی زمانی کوردیی ستانده‌رد ، ئۆنتۆڵه‌جی (زانستی بوون- ontology ) ی ئه‌م زمانه له‌سه‌روو سه‌د ساڵه‌وه دانراوه، تازه هیچ هێزێک ناتوانێ هه‌ره‌سی پێبێنێ، ته‌نها ده‌توانێ گشتگیری بکات و له‌رووی سیاسییه‌وه به‌فه‌رمیی ددانی پێدابنێ ( to be recognised ). ئه‌وه خۆکوژییه‌کی سیاسیی و ئایدۆلۆژییه تازه به‌تازه له‌کوردستانی باشووردا دڵی ئه‌م عه‌شیره‌ت و ئه‌و ده‌ڤه‌رو ئه‌م گاڕان و ئه‌و هۆزی نووسه‌رو ئه‌کادیمسته دایه‌لێکتپه‌رستانه، به مینۆی (خوێندن به بادینانیی) و چاکه‌ی سیاسیی بدرێته‌وه.
کورد چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌ک نییه، کورد یه‌ک نه‌ته‌وه‌و یه‌ک خاک و یه‌ک کولتووری هه‌یه به‌که‌مێک جیاوازیی به‌شه جیۆگرافییه‌کانییه‌وه. ئه‌گه‌ر بڕیاره دوو نه‌ته‌وه یان چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌کی جیاواز بین، ئه‌وه باسێکی تره، به‌ڵام له ئێستای کوردستاندا به‌تایبه‌ت کوردستانی باشوور( نه‌ک باشووری کوردستان) کورد پێویستی به‌وه نییه چه‌ند زمانێک یان چه‌ند دایه‌لێکتێک بخوێنێ . کورد پێویستی به چه‌ندزمانیی( Multilanguage ) نییه ، به‌ڵکوو به پێچه‌وانه‌وه پێویستی به یه‌ک زمانی گشتگیر و ستانده‌رد هه‌یه له‌سه‌رتاسه‌ری جیۆگرافیای سیاسیی کوردستانی باشووردا. ئه‌مه هیچ حیکمه‌ت و کاریزماییه‌کی ناوێ، ته‌نها سه‌رکرده‌یه‌کی سیاسیی ئازا وبوێرو نیشتمانیی ده‌وێ، نیشتمانیی به‌و واتایه‌ی ته‌واوی رایه‌ڵ و ته‌ون و ئه‌فسانه‌کانی عه‌شیره‌تگه‌ریی و به‌ره‌بابیی و ناوچه‌گه‌ریی و حیزبگه‌رایی و ئایدۆلۆژیگه‌رایی تێپه‌ڕاندبێ، به مۆراڵی سه‌رکرده‌یه‌کی سیاسیی نیشتمانییه‌وه بۆ ئه‌جێنداکانی دوورمه‌ودای کورد و خه‌ونی سیاسیی کورد بڕوانێ.
ئه‌م مێنتاڵیتییه دژ به ستانده‌ردبوونه‌ی زمانی کوردیی، به شێوه‌یه‌کی ئه‌وه‌نده خه‌ستوخۆڵ به ره‌گوریشه‌ی زۆر له‌نووسه‌ران و رۆشنبیرانی بادینان و هه‌ندێ کرمانجییدا شۆڕبووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی دژایه‌تی لینگوا فرانکای هه‌نووکه‌ی کوردیی ده‌که‌ن، ئه‌وه‌نده دژایه‌تی زمانی عه‌ره‌بیی، فارسیی و تورکیی ناکه‌ن که هه‌رسێکیان سێ زمانی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست و داگیرکاری کوردستانن. ئه‌و لاتینپه‌رستانه بۆیان گریگ نییه که زۆرینه‌ی کوردانی باکوور، له بری زمانی کوردیی زمانی تورکی به زمانی خۆیان ده‌زانن، که‌چیی له باشوور ده‌یانه‌وێ له رێگای پارتییه‌وه بادینانیی بخوێنرێت و زمانی کوردییی له‌ت و په‌ت بکه‌ن. ئه‌مه هۆکاری مێژوویی و سیاسیی له‌پشته‌وه‌یه و هیچ پێوه‌ندییه‌کی به جیاوازیی کو‌لتووریی و زمانه‌وانییه‌وه نییه. سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و شه‌خسی بارزانییش له‌م دڕدۆنگیی و بوغزکردنه به‌رامبه‌ر به‌زمانی کوردیی به‌رپرسیارن.
کار به‌ڕاده‌یه‌ک گه‌یشتووه له نکۆڵییکردن ده‌رچووه، به‌شوێنێک گه‌یشتووه به تێرمۆنۆڵۆجی زمانناسه‌کان پێی ده‌گوترێ حاشالێکردنی "ستانده‌رد" ( Negation Standard)، ئه‌م حاشالێکردنه به تێڕوانینی Anderwald له‌ئه‌نجامی هه‌ستنه‌کردن به گرنگیی و به‌های سیاسیی زمانی ستانده‌رده‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ و هه‌میشه چاوی له‌وه‌یه چۆن زاراوه کۆرپه‌له‌که‌ی خۆی بپارێزێ و به‌گژ زمانی ستانده‌ردا بچێته‌وه، چاوی له‌وه‌یه خۆی عه‌نته‌ر بێت و خۆی هه‌مه‌کاره بێت( Anderwald,2002 ). ئه‌م هه‌مه‌کاره‌یی و خۆبه‌زلزانین و خۆبه‌عه‌نته‌رزانینه، به‌ته‌واویی له ئه‌جێنداو هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی ئه‌و مه‌حشه‌ره له پیتزافرۆش و که‌بابفرۆشه زمانزانه‌کانی هه‌نده‌ران و پیاوه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی کورد و حکومه‌تی هه‌رێمدا، چ له‌دژایه‌تییکردنی جێکه‌وتکردنی زمانی کوردیی و چ له ده‌ستپێوه‌گرتن به زاراوه‌یه‌کی لۆکاڵیی له‌چاو زمانی ستانده‌ردی کوردییدا، ره‌نگی داوه‌ته‌وه. له‌وه‌ش زێتر، به‌شێک له‌و دژایه‌ییکردنه‌ی ئه‌و لاتینییی و دایه‌لێکتپه‌رستانه، درێژه‌دانێکه به‌و سیاسه‌ته داڕێژراوه‌ی رژێمی که‌مالیستی تورکیی، که له سڕینه‌وه‌ی ئایدینتیتێی کوردیی و رق له زمانی کوردیی به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه.