ڕه‌قییه‌ک له‌گه‌ڵ نه‌رمیدا ده‌په‌یڤێ! (ژیاننامه)
من بوونه‌وه‌رێکی دره‌وشاوه‌م، تا ئه‌م بۆشاییه رۆشن بکه‌مه‌وه، که له‌به‌ر چاومدا په‌رژبۆته‌وه، له‌ناو ئه‌م بۆشاییه شله‌ژاوه‌دا ده‌مه‌وێ مانایه‌ک به‌م بوونه‌وه‌ره ببه‌خشم، که ئه‌وه منم، په‌رێشانییه‌کی کۆنینه له ناومدا ده‌ژی. خه‌ونێکه خه‌ونم پێوه ده‌بینێ و ده‌خوازێ شوێنێک له که‌ناری ئه‌م جیهانه دابهێنێ.
به‌ده‌م ئه‌م خه‌ونه‌وه له لێواره‌که‌ی ئه‌وبه‌ری جیهاندا به‌ره‌و رووی رووبارێکی شله‌ژاو رێده‌که‌م به‌مه ده‌مه‌وێ به هێمنی له‌م بوونه‌دا بژیم.
ئه‌م بوونه‌ش شیعره، شیعریش ناسنامه‌یه، ناسنامه‌ش زمانه، ئه‌م زمانه‌ش خه‌یاڵ، بیرڕۆیی، ته‌قینه‌وه و ئاوازه‌کانی ناوه‌کییه.وه‌ک ئه‌وانی تر ده‌خوازم له ئاوێنه ناوه‌کییه‌کانی زماندا خۆم ببینم، که زایه‌ڵه‌ی رۆح و زرینگانه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه.ده‌خه‌وم تا خه‌ون ببینم، ده‌پرسم تاکو خۆم و ئه‌وانیتر بناسم. سه‌فه‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌ی خۆم و زانیارییه‌کان ده‌که‌م. ئێستا من لێره‌م، لێره‌ی بێ شوێن. شوێنێک که وه‌ک ئه‌وانیتر و وه‌ک خۆی با‌نگم ناکات. په‌یوه‌ندی نێوان من و ئه‌و شوێنه، په‌یوه‌ندییه‌کی سومبلییه، یان به زمانێکی نه‌بیستراو له‌گه‌ڵمدا ده‌په‌یڤێ.
کاتێ شوێن به هه‌ندرێن با‌نگم نه‌کات، واتا من ده‌بمه راناوێکی نادیار، ده‌ربڕینی نادیار. بۆیه من ده‌بم به بوونه‌وه‌رێکی ون. که تۆ ئاشنا نه‌بوویت، واتا تۆ ناسنامه‌یه‌کی نادیاری له‌م شوێنه‌دا. به‌مجۆره له‌سه‌ر رووی بۆشاییدا وه‌ک سه‌راب ده‌جمجێم، نه‌بینراوانه گنگڵ ده‌ده‌م و له گوتنێکی نه‌بیستراودا جێگیریم، واتا به زایه‌ڵه‌ی شیعره‌وه به‌ره‌و مه‌وداکان خلۆر ده‌بمه‌وه. به شیعر له ناخی شه‌پۆڵه‌کاندا ده‌ژیم. شه‌پۆلی ماوه‌کانی نێوان ده‌ره‌وه و ناوه‌وه، یان له دیار و نادیاردا ده‌ژیم. لێره‌دا ته‌نیا ژن بوونی هه‌یه. ژن و شیعریش ویستێکه به‌ره‌و شوێن ته‌کانم پێده‌دا و بۆنی بوونم پێده‌به‌خشێ. لێره‌دا ژن: مێیایه‌تی شوێنه و نه‌رمی رۆناکیم پێده‌به‌خشێ. شیعر به‌رجه‌سته کردنه‌وه‌ی ئه‌م جه‌سته‌یه.
به‌واتایه‌کی تر شیعر به‌رجه‌ستکردنه‌وه‌ی مێینه‌یی شوێنه. که‌واته ژن و شیعر له‌سه‌ر خاکێکی بێ شوێندا عه‌ده‌مێکی تره... ئه‌م خاکه‌ش بێ رۆناکی جه‌سته‌ی ژن نابینرێ. ژن، لێره‌دا راکێشانی نه‌رمییه‌که که ره‌قی ده‌بزوێنێ. ئه‌مه‌ش ئازارێکی به‌رده‌وام، چرپه چرپی تاراوگه‌یه و به چوونه ناو ئه‌و جه‌سته نه‌رمه نه‌بێ ناوه‌ستێ، که جه‌سته‌ی ژنه. به‌مجۆره زه‌مه‌ن دوور ده‌که‌وێته‌وه، ده‌که‌وینه ده‌ره‌وه‌ی زه‌مه‌ن، که‌واته لێره‌دا شیعر ده‌بێته په‌یڤین له‌گه‌ڵ زه‌مه‌ندا: نێرینه له‌گه‌ڵ مێینه‌دا. دواجار شیعر و نووسین ئاوه‌ڵاکردنی خوده تاکوو به جه‌سته‌ی رۆح ئاشنا بن، یان بوون و شوێن ببن به یه‌ک.
له 1981دا له یه‌کێک له خوێندگاکانی هه‌ولێر خوێندنی دوا ناوه‌ندیدا، به هۆی ئاشکرا بوونی په‌یوه‌ندیم به رێکخراوی کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستان، ئه‌منی سه‌ددام به دوامدا هاتنه قوتابخانه. هه‌ر له‌و ساڵه‌وه به‌رێگای رێکخراوی کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانه‌وه سه‌رم بۆ شاخه‌کانی کوردستان هه‌ڵگرتوو و بووم به پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه، که ئه‌وکات باڵێک بوو له‌ناو یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان. به‌ڵام دواجار به‌رپرسێکی یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان داوایان لێکردم به نهێنی له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئه‌کات کاربکه‌م، که ئه‌وکات یه‌کێتی نیشتمانی به‌و رێگایه ئه‌و هێزه ئیسلامییه‌ی چه‌ک ده‌کرد، هاوکاتیش هه‌مان کاتیش یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له‌گه‌ڵ رژێمی سه‌ددام، خه‌ریکی گفتوگۆ بوو، که به دژی بڕوای من بوو، بۆیه چووم بۆ لای حیزبی شیوعی عێراق. هه‌شت ساڵ به پێشمه‌رگایه‌تی له‌گه‌ڵ حزبی شیوعی عێراق مامه‌وه. تاکوو دوا هێرشه دڕندانه‌که‌ی سه‌ددام به‌ناوی ئه‌نفال و کۆتایی هاتنی پێشمه‌رگایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و حیزبه مامه‌وه.
دواجار له پاییزی 1988 له دۆڵی باڵیسانه ه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ک پێشمه‌رگه به‌ره‌و ده‌ڤه‌ری بادینان رۆێشتین، له‌وێشه‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی دێهاتنشینه‌کانی به‌ری بادینان، به ئازارێکی له وتن عاسێ بوو، به‌ره‌و سنووری تورکیا، بێ شاره‌زاییه‌ک سه‌رمان هه‌ڵگرت. دوای مانگێک گه‌یشتینه تورکیا، له‌وێش پاش مانگێک له زیندانی عه‌سکه‌ری و ئازاره‌کان، له‌سه‌ر سنووری ئێران فڕێیان داین. پاش 2 ساڵی سه‌خت، ساڵی 1990 له ئوردوگا داخراوه‌کان به‌ره‌و سنووری سۆڤییه‌تی ئه‌وکات ، که ئه‌ویش سه‌ركێشیه‌کی تر بوو، رؤشتین. له‌وێش دوو هه‌فته‌مان له زیندانی سه‌ربازگه‌کانی تورکه‌مه‌نستانی ئه‌وکاته‌ی روسیا به‌سه‌ر برد. له کۆتایی 1990 بۆ یه‌که‌مجار سواری فڕۆکه بووم، به‌ڵام به قاچاغ گه‌یشتمه سوێد. ئه‌وه له‌و کاته‌وه له ستۆکهۆڵم ده‌ژیم. ئێستا خه‌ریکی خوێندنم له به‌شی تیۆری په‌روه‌درده بۆ ئاماداکردنی ده‌رس گوتنه‌وه له زانکۆی سۆده‌ر تۆرن له ستۆکهۆڵم، هاوکاتیش تا ماجسته‌ر له -مێژووی هزر خوێندوومه سکاندیناڤیا:1- له سێبه‌ری کێوه‌کان ونت ده‌که‌م، له پێده‌شتێک ده‌تبینمه‌وه-شیعر، ساڵی 1986، له بڵاوکراوه‌کانی پێشمه‌رگه .2- دوا نوێژه‌کانی چیا و سه‌فه‌ری مه‌حاڵ – شیعر، ساڵی 1993، سوێد. 3- سکاندیناڤیا: دوورگه‌یه‌کی تر له بخوور – شیعر، ساڵی 1996 سوێد 4- نامه‌کانی مه‌رگ و نامه‌کانی روانینوانێک – ئاماده‌کردن و ورگێڕانی کۆمه‌ڵی نامه‌ی شاعیری فه‌ره‌نسی: ئارتۆر رایمبۆ، ساڵی 1997، سوێد . چاپی دووه‌م 2007 هه‌ولێر. 5- سکاندیناڤیا دوررگه‌یه‌کی تر له بخوور، کراوه‌ته به سوێدی و ساڵی 2004 چاپخانه‌ی Trananبڵاویکردۆته‌وه 6- مه‌هاباد له ئۆلۆپیاده‌کانی خوادا، وه‌رگێڕانی کۆمه‌له شیعر‌و جاوپێکه‌وتنی سه‌لیم به‌ره‌کاته، ساڵی 2004 له سلێمانی، چاپخانه‌ی سه‌رده‌م بڵاویکردۆته‌وه. 7- فه‌لسه‌فه‌ی کۆچه‌ری، وه‌رگێڕانی له سوێدی/دانمارکییه‌وه، سه‌نته‌ری ئه‌ده‌ب و فیکری نما، هه‌ولێر، ساڵی 2005 چاپیکردووه. 8- نیگای ده‌ست، کۆشیعرێکی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئیلیۆنۆرا برو، شیێروان خدر و موته‌لیب عه‌بدوڵا، 2005، له چاپخانه‌ی دیلان له سلێمانی چاپکراوه. 9- گوڵناره‌کانی شوێنپێ له باخچه‌کانی تاراوگه‌دا، ده‌قێکی په‌خشانییه، سه‌نته‌ری ئه‌ده‌ب و فیکری نما، هه‌ولێر، 2006، چاپیکردووه 10- گشتی ئه‌مه‌یه، مارگه‌رێت دۆراس، په‌خشان، چاپخانه‌ی ئاراس، هه‌ولێر، ساڵی 2006، چاپیکردووه 11- وێڕای کۆوتارێکی ئه‌ده‌بی و فیکری، که بۆ چاپکردن ئاماده‌م کردوون.
به‌رهه‌مه چاپکراوه‌کانم: