شه‌ڕی پشتئاشان .. (دیدار) .. بەشی 5
رێبوار:به‌ڵام شه‌ڕی پشتئاشانی دووه‌م چۆن بوو؟
هه‌ندرێن: ئه‌وكاته‌ی له پشتئاشان ده‌درا، ئێمه له بالیسان بووین، مه‌كته‌بی سیاسی حیزبی شیوعی بروسكه‌یان ده‌كرد، تا ئێمه بچین به هانایانه‌وه و یارمه‌تییان بده‌ین، ئه‌و كاتیش یه‌كێتی پلانێكی دانابوو، چونكه ئه‌و رێگه‌یه له بالیسانه‌وه بۆ پشتئاشان زۆر دوور و سه‌خته، له‌وكاته‌شدا ملازم خدر (ئه‌بو عاید) سه‌رپه‌رشتی هه‌موو شه‌ڕه‌كه‌ی ده‌كرد و سه‌رپه‌رشتیاری هه‌موو هێزه‌كانی به‌ره‌ی جود بوو، ملازم خدر له‌گه‌ڵ مه‌فره‌زه‌یه‌ك رۆشت و له دۆڵی گه‌ره‌وان و گوندی سه‌ران كه به‌سه‌ر ده‌رگه‌ڵه‌یه له بناری چیای هه‌ندرێن، 5 تا 6 پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی به دیلی گرت. ئه‌و كه گه‌شتبووه ئه‌و ناوچه‌یه، حیزبی شیوعی شكا بوو و گه‌شتبوونه ئێران، ئه‌ویش گه‌ڕایه‌وه دۆڵی بالیسان. پلانه‌كه‌ی یه‌كێتیش ئه‌وه‌بوو، هه‌موو هێزه‌كه‌یان بهێننه سه‌ر ئێمه له بالیسان، بۆیه حیزبی شیوعی بڕیاریدا ئێمه بكشێینه‌وه بۆ ئێران، ئێمه‌ش دواجار به رێگایه‌کی سه‌خت له بالیسانه‌وه به‌ره‌و گوندی رۆستێ و به‌سه‌ر چیای هه‌ڵگوورده‌وه كشاینه‌وه به‌ره‌و ئێران. له‌و كاته‌شدا حیزبی شیوعی له رووی سیاسییه‌وه شكابوو، بۆیه هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی و عه‌سكه‌رییان دا به ملازم خدر،چونکه له هه‌ولێر سه‌رکه‌وتوو بوو له ئاستی سه‌ربازییه‌وه. به‌مجۆره ملازم خدر بۆ تۆڵه‌کردنه‌وه له پشتئاشان پارتی و لایه‌نه‌كانی تریشی رازی كرد، دواتر ئێمه‌ی له ئێرانه‌وه گه‌یانده‌وه پشتئاشان، له‌و كاته‌شدا هه‌موو هێزه‌كانی به‌ره‌ی جوود، له ژێر سه‌ركردایه‌تی سه‌ربازیی ئه‌ودا بوون، به‌ڵام پارتی له‌وێ فێڵی له حیزبی شیوعی كرد، چونكه پارتی په‌یمانی دابوو هه‌زاران پێشمه‌رگه بهێنێته‌وه له ئێران، به‌ڵام له‌وكاته‌دا ئێران ده‌یویست هێرش بكاته سه‌ر حاجی ئۆمه‌ران، پارتیش ده‌یویس له رێگه‌ی ئه‌و هێرشه‌وه یه‌كێتی بشكێنن، چونكه ئه‌وكات یه‌كێتی له ده‌رگه‌ڵه و وه‌رتێ بوون. پارتی ئه‌و هێزه‌ی نه‌هێنا که په‌یمانی دابوو. له‌وه‌ش زیاتر، مه‌فره‌زه‌ی پاسداری هێنابوو بۆ ئه‌و ئه‌و ده‌ڤه‌ره. ئه‌وه بوو کیشه دروستبوو له نێوان ملازم خدر و مه‌نسوولی سه‌ربازی ئه‌کاتی پارتی، که وابزانم ئیدریس بارزانی بوو. چونکه حیزبی شیوعی رازی نه‌بوو پاسدار بهێنرێته ئه‌و ناوچه‌یه. به کورتی پارتی حیزبی شیوعی له شه‌ڕی ئێران- عێراق گلاند و حیزبی شیوعی فریودا. له کاتێکدا رێککه‌وتنی شیوعی و پارتی بۆ هاتنه‌وه‌ی پشتئاشان دوور بوو له‌وه ئامانجه‌ی که پارتی مه‌به‌ستی بوو. هه‌ر بۆیه رژێم به شێوه‌یه‌کی چڕ ئه‌و ناوچه‌ی به تۆپ و ته‌یاره بۆمباران ده‌کرد. رۆژێک من و پێشمه‌رگه‌یه‌کی تر، مخابن ناویم له یاد نه‌ماوه، له گوندی ئاشقۆلکه بووین، ئه‌و گونده ده‌که‌وێته پیش پشتئاشان، له هیکڕا فڕۆکه‌کانی رژێم بۆمبارانیان کردین، به رێککه‌وت بوو نه‌کوراین. به‌ڵێ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی شه‌ڕدا، لووتکه‌یه‌ک که ناوی "کونه کۆتر" بوو که ده‌که‌وێته زنجیره شاخه‌کانی قه‌ندیل و زۆر ستراتیژی بوو چونکه هه‌م له پێشه‌وه‌ی به‌ره‌ی شه‌ڕه‌که بوو هه‌میش ته‌واوی ئه‌و سه‌ر رێگای ده‌رگه‌له و پیشتئاشان ده‌پاراست، ئه‌و لووتکه‌یه درابوو به مه‌فره‌زه‌یه‌کی پارتی که هه‌موویان بارزانی بوون و هه‌ردوو حه‌سۆ میرخان به‌رپرسیی بوون. له‌گه‌ڵ یه‌که‌م هێرشی یه‌کێتیدا به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌کێتی ئه‌و لووتکه‌ی به‌بێ ته‌قه گرتبوو. هه‌رچه‌نده حیزبی شیوعی به سه‌رپرشتی ملازم خدر هێرشیان کرده‌وه سه‌ر ئه‌و لووتکه‌یه كرده‌وه بۆ ره‌بییه‌كه و گرتمانه‌وه. به‌ڵام دواجار دیاسان ئه‌و لووتکه‌یه درایه‌وه ده‌ست پارتیی و دواجار یه‌کێتی ئه‌و لووتکه‌ی بێشه‌ڕ گرته‌وه، هه‌ر له‌و ره‌بییه‌دا بارزانی حه‌سۆ میرخان و زۆرێک له پارتی کوشت.

رێبوار: ماوه‌ی نێوان شه‌ڕی پشئاشانی یه‌كه‌م و پشتئاشانی دووه‌م چه‌ند بوو؟
هه‌ندرێن:ماوه‌ی 3 مانگیان به‌ین بوو، شه‌ڕی پشتئاشان له 1ی ئایار، له رۆژی له دامه‌زراندی حیزبی شیوعی بوو و شه‌ڕی پشتئاشانی دووه‌میش سه‌ره‌تای مانگی 7ی هه‌مان ساڵ‌بوو. بۆ ئاگاداریت ئه‌وكاته‌ش به هۆی شه‌ڕی ئێرانه‌وه، بۆردرمانی فرۆكه‌مان له‌سه‌ر بوو، به‌ڵام وه‌ك پێشتریش باسم كرد، كۆپته‌ر به‌سه‌ر یه‌كێتیدا ده‌هات، له‌وانی نه‌ده‌دا و ئێمه‌ی ده‌كرده ئامانج. بۆیه هه‌موو ئه‌و هاوكێشانه په‌یوه‌ندییان به بارودۆخه‌كه‌وه هه‌یه، به‌س له پشتئاشانی دووه‌م، پارتی شه‌ڕه‌كه‌ی به شیوعی دۆڕاند. چونکه پارتی ده‌یانویست به هاوکاری ئێرانه‌وه دوای گرتنی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه به‌ره‌و وه‌رتێ و باڵه‌کایه‌تی بڕۆن و به‌مجۆره یه‌کێتی بشکێنن، که‌چی ئێران سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو. ئه‌وه‌بوو کاته‌که درێژه‌ی کێشا. دواجار که ئه‌و لووتکه‌یه گیرا ئیتر ته‌واوی ئه‌و ناوچه‌یه که‌لکی ئه‌وه‌ی نه‌ما به‌رگری بکه‌ین. بۆ زانین کاتی خۆی یه‌کێتی به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و ناوچه‌ی گرت.
رێبوار:له هه‌ردوو شه‌ڕی پشتئاشاندا، حیزبی شیوعی چه‌ند كه‌سی لێكوژرا؟
هه‌ندرێن: له پشتئاشانی یه‌كه‌م، زیاتر له 80 شیوعی كوژراون، له پشئاشانی دووه‌میش، ئه‌وه‌ی من ئاگادار بم، وابزانم 5 پێشمه‌رگه به‌ناوی: ملازم حسان، که سه‌ر لق بوو، سه‌ید نهاد، دکتۆر عادل .... ئێستا مخابن ناوی ئه‌وانیترم له یاد نییه له حیزبی شیوعی نه‌كوژرا و له پارتیش به تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و لوتکه‌ی به‌رانبه‌ر کونه کۆتر، که یه‌کێتی به‌ره‌به‌یان بێ ته‌قه گرتیان، ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی پارتی کوژران، له‌وانه حه‌سۆ میزرخان.
رێبوار: ئه‌وه‌ی تۆ ئاگادار بیت یان وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی به ئاگای ئه‌وكات، یه‌كێتی ده‌ستدرێژی كردبووه سه‌ر خێزانی شیوعییه‌كان؟
هه‌ندرێن:ئه‌و خێزانانه‌ی كه مابوون، ده‌یانووت هێزه‌كانی یه‌كێتی ده‌ستدرێژی كردۆته سه‌رمان، ئیهانه‌یان پێكردووین، ته‌عزیبی نه‌فسییان دابوون، به‌ڵام ئه‌وانه عه‌ره‌بن و ئێستا زۆریان له‌گه‌ڵ شیوعی نه‌ماون بۆیه باسی ناكه‌ن، به‌س له‌مدواییانه‌دا كه‌مپینێكیان كرد دژی یه‌كێتی و جه‌لال تاڵه‌بانی كه بدرێنه دادگا، ئه‌وانه هه‌موویان به‌شدار بوون له‌وێ، بۆیه باشتره ئێوه ئه‌گه‌ر حه‌ز ده‌که‌ن ئه‌و راستییانه بزانن قسه له‌گه‌ڵ ئه‌و دیلانه بکه‌ن که له نزیکه‌وه مامه‌ڵه‌ی یه‌کێتییان بینیووه.
رێبوار:له دروستبوونی ئه‌و شه‌ڕه‌دا، هه‌ڵه‌ی حیزبی شیوعی چی بوو، وا تێوه گلا؟
هه‌ندرێن: هه‌ڵه‌كان به‌شێکیان هه‌ڵه‌ی سیاسی سه‌رکرده‌کانی حیزبی شیوعی بوون. به‌شێکیشیان هه‌ڵه‌ی ئه‌و به‌ره‌ی حیزبی شیوعی بوو که به‌ناوی جوود بوو. له‌وێدا حیزبی شیوعی به ئاگا بێت یان بێئگا، بوو به قوربانی کێشه‌ی نێوان پارتیی و و سۆسیالیست و یه‌کێتی. من پێشتر له شار سه‌ر به رێکخستنی کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نده‌ران بووم و له ساڵی 1981 له شار ئاشکرا بووم و بووم به پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی. دوایی چوومه ناو حیزبی شیوعی، سیاسه‌تی یه‌كێتی له‌و كاته‌دا ئه‌وه بوو، به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به پارتی نه‌ده‌ن بێته‌وه ناو خاكی كوردستان، من به نموونه‌وه قسه ده‌كه‌م، نه‌ك هه‌ر به مه‌زه‌نده، یه‌كێتی سه‌ره‌تا له (ناوزه‌نگ) دا پێشوازی له حیزبی شیوعی كرد، ئه‌وكات "به‌ره‌ی جوقد"یان دروستكرد، ئه‌وكاتیش حیزبی شیوعی پێداگیری ده‌كرد له‌وه‌ی، كه ده‌بێت پارتیش به‌شدار بێت له‌و به‌ره‌یه، چونكه حیزبی شیوعی و پارتی په‌یوه‌ندییه‌كی مێژوویان هه‌بوو پێكه‌وه، یه‌كێتیش به هۆی شه‌ڕی هه‌كارییه‌وه، ده‌یانووت پارتی خائینه و نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك بێته‌وه ناو خاكی كوردستان، له هه‌مانكاتیشدا سۆسیالیست به سه‌رپه‌رشتی ره‌سوڵ مامه‌ند له یه‌كێتی جیابوونه‌وه، شه‌ڕیشییان له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌بوو، له‌وكاته‌شدا حیزبی شیوعی ده‌یویست ئه‌و لایه‌نانه‌ش بێنه ناو ئه‌و به‌ره‌یه و یه‌كێتیش رازی نه‌ده‌بوو، بۆیه حیزبی شیوعی دامه‌زرێنه‌رێکی کارای به‌ره‌ی جوود بوو. دواجار به‌ره‌ی "جوقد" شكستی هێنا. چونكه حیزبی شیوعی نه‌یده‌ویست ده‌ستبه‌رداری پارتی ببێت، له هه‌مانكاتدا حیزبی شیوعی له رووی ئایدیۆلۆژییه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نه‌ده‌گونجا، كه له جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌وان پێكه‌وه به‌ره‌یه‌كی چه‌پ دروست بكه‌ن، به‌ڵام یه‌كترییان ره‌تده‌كرده‌وه. هۆکاری ئه‌مه‌ش ئه‌مه بوو حیزبی شیوعی له رووی ئایدیۆلۆژییه‌وه کیشه‌ی هه‌بوو له‌گه‌ڵ یه‌کێتی دا، که یه‌کێتیان به دژه مارکسیزم –لینینزم ده‌ناسی، هاوکاتیش یه‌کێتی، به تایبه‌تی کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستان، خۆیان به مارکسی راسته‌قینه ده‌زانیی و حیزبی شیوعیشیان به لاده‌ر له قه‌ڵه‌م ده‌دا. بۆیه پاشخانی ئه‌و شه‌ڕه‌ی حیزبی شیوعی و یه‌کێتی له‌وه ئاڵۆزتره که له چه‌ند شه‌ڕی سه‌ربازیی وه‌ک پشتئاشان کورتبکرێته‌وه، به‌ڵکوو پاشاخان و هۆکردێکی ئایدیۆلۆژیی و مێژووی هه‌بوو. هه‌روه‌ک په‌یوه‌ندی درێژخایه‌نی به‌شێکی زۆری سه‌کردایه‌تی حیزبی شیوعی، له‌وانه ئه‌بو حیکمه‌ت، عه‌زیز محمه‌د، ملازم خدر و ... تاد، تێکه‌ڵاوێکی مێژوویان له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی پارتی هه‌بوو. به‌ڵام له‌وه‌ش زیاتر، حیزبی شیوعی هه‌میشه قوربانی وابه‌سته‌یی بوو. له په‌نجاکانی سه‌ده‌ی رابردوو حیزبی شیوێ ده‌یتوانی به ملیۆن جه‌ماوه‌ر بهێنێته سه‌ر شه‌قام و ده‌سه‌ڵات وه‌ربگرێت، به‌ڵام پاشکۆیی والێکرد ئه‌و ویسته پراکتیزه نه‌کات. هه‌روه‌ک له حه‌فتاکان حیزبی شیوعی جه‌ماوه‌ر و توانای زۆر له حیزبی به‌عس گه‌وره‌تر و توانادارتر بوو، که‌چی دواجار بوو به په‌یژه‌ی حیزبی به‌عس. ئاکامی ئه‌مه‌ش لێدانی حیزبی شیوعی بوو له لایه‌ن به‌عسه‌وه. له هه‌شتاکانیش به‌هه‌مان شێوه، حیزبی شیوعی له ده‌ڤه‌ری سۆران زۆر له پارتی و حیزبه‌کانی تر به‌هێزتر بوو، که‌چی خۆی کرده قوربانی پارتی...به‌هه‌مه‌حاڵ، كاتێكیش شیوعی به‌ره‌ی جوودی دروست كرد، یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی ئه‌و به‌ره‌یه ئه‌وه‌بوو، هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان له گۆڕه‌پانی كوردستاندا ئاماده‌بن، . وه‌ک پیش‌تر وتم، له مانگی 11ی 1981 هاتینه پشتئاشان، پارتیش مه‌فره‌زه‌یه‌كی 10 تا 15 كه‌سی هێنایه خوارێ، من ئه‌وکات لای حیزبی شیوعی بووم له پشتئاشان بووم. ، ئه‌وکات نه‌وشیروان به حیزبی شیوعی گوت، ئێمه ده‌زانین ئێوه پارتیتان له‌گه‌ڵه، من خۆم له‌وێ راوه‌ستابووم كه وای وت، ئه‌و به‌رپرسه عه‌سكه‌رییه‌ی حیزبی شیوعیش قسه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان كرد، خوشكه‌زای من بوو و دوایی كوژرا ناوی سالم بوو، نه‌وشیروان وتی، ئێوه وه‌ك حیزبی شیوعی دوای ئێمه تاوانبار مه‌كه‌ن، چونكه ئێمه قه‌بوڵ ناكه‌ین و به خیانه‌تی ده‌زانین پارتی بێته‌وه ناو كوردستان، چونكه ئه‌وانه خۆ فرۆشن و ئاشبه‌تاڵیان كردووه... که‌چی به‌رپرسه‌كانی حیزبی شیوعی، ئینكارییان ده‌كرد پارتییان له‌گه‌ڵ بێت، دوای ئه‌وه‌ی نیو سه‌عات موناقه‌شه‌یان كرد، نه‌وشیروان وتی باشه، به‌ڵام ئێوه دوای خۆتان به‌رپرسیارن له هه‌ر شه‌ڕێک که رووبدات. شیوعی له‌سه‌ر پارتی له‌و نێوه‌نده‌دا خه‌ریكی گه‌مه كردن بوو، پارتی ده‌هێنا خوارێ، رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ده‌كردن و جار جار شه‌ڕی راگه‌یاندنی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ده‌كرد و به‌ره‌ی جودی قوڵتر ده‌كرده‌وه، یه‌كێتیش رقی له حیزبی شیوعی هه‌ڵگرت، چونكه دوای شكستهێنانی به‌ره‌ی جوقد، یه‌كێتی هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی به ده‌ستی شیوعی ده‌زانی، چونكه شیوعی به‌ره‌ی جوودی بۆ لاوازكردنی یه‌كێتی بوو، بۆیه سه‌رتاپای شه‌ڕه‌كانی دوایش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و كێشه سیاسییانه.