شه‌ڕی پشتئاشان .. (دیدار) .. بەشی 4
رێبوار: به‌ڵام له كاتی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی پشتئاشان، یه‌كێتی مامه‌ڵه‌ی چۆن بوو له‌گه‌ڵ دیله‌كانی حیزبی شیوعی، به‌و پێیه‌ی كه به‌ڕێزت ئاگادار بیت؟
هه‌ندرێن: یه‌كه‌مجار سووكایه‌تییان پێكردبوون، دواتر تۆقاندبوونیان و وایان پیشاندابوو كه ده‌یانكوژن، هه‌ندێك له‌و دیلانه كه رزگاریان بووه له‌وێ، وا باسی ده‌كه‌ن که نه‌وشیروان به پێشمه‌رگه‌كانیشی وتووه، دیل مه‌هێننه لای من، زۆربه‌ی ئه‌و دیلانه ئێستاش ده‌ژین و ماون، بۆیه ئه‌وانه راستین كه‌س ناتوانێت ئه‌و راستییه مێژوویانه بشوێنێت، هه‌تا باس له‌وه ده‌كرا، كه عه‌ره‌به‌كانی پشتئاشان ویستبوویان یه‌كێتی و جه‌لال تاڵه‌بانی بده‌نه دادگا، به‌ڵام گوایه جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌وانی رازی كردووه به پاره.
رێبوار: به‌هادین نووری له چاوپێكه‌وتنێكدا ده‌ڵێت، به‌شێك له دیله‌كان نه‌وشیروان خۆی كوشتنی، ئه‌مه تاچه‌ند راسته؟
هه‌ندرێن:ئه‌و قسانه‌ی له‌سه‌ر نه‌وشیروان ده‌كرێت به‌شێكیان راستن، چونكه كاتی خۆی له خه‌ڵکی گوندی "وه‌رتێ"م بیست که دوای ئه‌وشه‌ڕه‌ی که باسم کرد له وه‌رتێ روویدا1981، نه‌وشیروان پیاوێکی سه‌ر به پارتی خستووه ناو ئاو، بۆیه ئه‌مانه شتێك نین بڵێن پروپاگه‌نده‌ن. مخابن له كوردستاندا ئه‌رشیف نییه، ئه‌گینا ئه‌و رۆژه‌ی كه پشتئاشانیان گرت، ئێمه له‌سه‌ر چیای "ده‌ره‌شیر" و گوندی مه‌له‌کان بووین، من خۆم گوێم لێ‌بوو نه‌وشیروان له رادیۆكه‌ی خۆیانه‌وه ده‌یوت، ئێمه وه‌ک باڵنده‌یه‌ك سه‌ری حیزبی شیوعی هه‌ڵده‌کێشین و دواتر په‌ڕوباڵییان هه‌ڵده‌کێشین... كه‌سێك وا قسه بكات، ده‌بێت چاوه‌ڕوانی هه‌موو شتێكی لێبكه‌یت. دواجار که‌سێک سه‌رپه‌رشتی گرتنی باره‌گای سه‌رکردایه‌تی حیزبی شیوعی بکات که دژی رژێم بوو و چاوه‌ێی ئه‌و هێره‌ش نه‌بێت و کۆمه‌ڵی ژن و خه‌ڵکی بێچه‌ک و داماوی لێبێت، به دڵنیاییه‌وه نه‌ک نه‌وشێروان به‌ڵکوو هه‌ر که‌سێکی تر سه‌رکردایه‌تی هێرشی وا بکات، چاوه‌ڕوانی لێده‌کرێت سووکایه‌تی به دیل بکات و بگره دیلیش بکوژێت. مرۆڤ که که‌مێک به وردی ئاگای له سروشتی مرۆڤ و شه‌ڕه مێژووییه‌کان بێت، ناتوانێت به‌و جۆره گه‌مژه‌ییه ئه‌و راستییانه بشارێته‌وه.
رێبوار: دوو شه‌ڕی پشتئاشان هه‌یه، له شه‌ڕی پشتئاشانی یه‌كه‌مدا، ئه‌و زه‌ره‌رو زیانه چی بوو به‌ر شیوعی كه‌وت؟
هه‌ندرێن:له‌وێ به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌ی که حیزی شیوعی دوای پشتئاشان بڵاوکردۆته‌وه و وه‌ک ئه‌و پیشمه‌رگانه‌ی له‌وێ بوون باسی ده‌که‌ن، زیاتر له 80 شیوعی كوژران، كه زۆربه‌یان عه‌ره‌ب بوون، كه یه‌كێكیان كچێكی عه‌ره‌ب بوو له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی به‌دیلی گیراوه و كوژراوه، ئه‌وه عه‌ره‌به‌كان باسی ده‌كه‌ن ئه‌گینا من نه‌مبینووه. له شه‌ڕی پشتئاشانی دووه‌میش ئێمه ئه‌وه‌نده‌ی له یادم مابێت 5 پێشمه‌رگه‌ی لقی پێنجی ئامێدیمان کوژران، به‌ڵام پارتی به تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و لووتکه‌ی به‌رانبه‌ر لووتکه‌ی "کونه کۆتر" که نزیک هه‌شتا بارزانی له‌سه‌ر بوو، زۆریان لێکوژرا.
رێبوار: به‌ڵام یه‌كێك له به‌شداربووه‌كانی یه‌كێتی ده‌ڵێت، من ته‌حه‌ددا ده‌كه‌م یه‌ك دیلمان كوشتبێت، ده‌ڵێت هه‌موو ئه‌وانه له شه‌ڕدا كوژراون، ده‌شڵێت ئێمه له‌و شه‌ڕدا 11 پێشمه‌رگه‌مان كوژراوه، 5 پێشمه‌رگه له پشتئاشان و 6یشیان به هۆی تۆپبارانی حكومه‌ته‌وه كوژراون؟
هه‌ندرێن: ئه‌وه راست نییه، چونكه حكومه‌ت تۆپبارانی نه‌كردووه له‌وێ. ئه‌و قسه‌یه فشه‌یه. له نزیک گوندی ئاشقوڵكه و بۆڵی که ده‌که‌ونه پێش پشتئاشان، مه‌فره‌زه‌یه‌كی زۆر ئازای پشده‌ر و کۆمه‌ڵێک پیشمه‌رگه‌ی باڵه‌کایه‌تی له‌وێ بوون که پێشمه‌رگه‌یه‌کی ئازا و خه‌ڵکی گوندی رۆستێ به‌رپرسی سه‌ربازییان بوو به‌ناوی خدر کاکیل له‌وێ کوژرا. شایه‌نی وتنه، خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ری گوندی رۆستێ ده‌زانن، مام خدر کاکیل سه‌خترین ره‌بیه‌ی ناوچه‌ی رۆستێ به بڕنۆ گرتووه. پیاوێکی نه‌خوێنده‌واری ساده و خاکیی جوامێر بوو.ئه‌گینا ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی له پشتئاشان بوون، هه‌ندێكیان له وڵاتانی ئه‌وکاتی روسیا، چیکۆسلۆڤاکیا، بولغاریا و ... هاتبوونه‌وه و هیچیان له شه‌ڕ و کیشه‌کان نه‌ده‌زانی. له کاتی هێرشی یه‌کێتیدا،وه‌ک ئه‌و پیشمه‌رگانه‌ی له‌وێ دیلکران باسی ده‌که‌ن، که بێچه‌ک و به چه‌ک شه‌ڕیان نه‌کردووه که‌چی پیشمه‌رگه‌کانی یه‌کێتی کوێرانه داویان به‌ر گولله. بۆیه ئه‌وه گێلایه‌تییه یه‌كێتی بڵێت ئێمه دیلمان نه‌كوشتووه. له هه‌موو شه‌ڕێکدا که چه‌کدار رابکا و شه‌ڕ نه‌کات، نامه‌ردانه‌یه ته‌قه‌ی لێبکرێت و بکوژرێت. چونکه وه‌ک دیل وایه.
رێبوار: لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه، له كاتی شه‌ڕدا زۆرتریان زیان به‌ر هێرش به‌ر ده‌كه‌وێت، به‌ڵام یه‌كێتی كه هێرشی كردۆته سه‌ر پشت ئاشان 11 پێشمه‌رگه‌ی كوژراوه، كه‌چی شیوعی به‌رگری كردووه و وه‌ك تۆ ده‌ڵێیت زیاتر له 80 كه‌سی كورژراوه، ئه‌م هاوكێشه‌یه چۆن لێك ده‌ده‌یته‌وه؟
هه‌ندرێن: وه‌ك باسم كرد له‌و دوو شوێنه‌ی كه هێزه‌كانی شیوعی به‌رگرییان ده‌كرد، ره‌نگه له‌وێ یه‌کێتی زیانی به‌ر که‌وتبێت، به‌ڵام له پشتئاشان زۆربه‌ی شیوعییه‌كان هه‌ر پاڵیان دابووه‌وه و وایانده‌زانی یه‌كێتی به‌وجۆره هێریشیان ناکات سه‌ر و نایانکوژێت، بۆیه كاتێك كه یه‌كێتی گه‌شتبوونه پشتئاشان، به ناو كه‌وتبوون و ئه‌وه‌یان بینبوو که هه‌ڵاتوون بۆ رزگار بوون له ده‌ستیان به‌ناو ئه‌و به‌فر و شاخه سه‌ختانه كوشتبوویان، ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ش زۆرییان شه‌ڕیان نه‌دیبوو، بۆیه ئه‌وان به‌رگرییان نه‌کردبوو.چونكه عه‌قڵییه‌تی سه‌رکردایه‌تی حیزبی شیوعی له پشتئاشان وه‌ها بوو، خۆیان بۆ شه‌ڕی وا ئاماده نه‌کردبوو، به‌ڵام هه‌ندێك له شیوعییه‌كانیش له كاتی به‌رگریدا كوژراون. له‌وه‌ش زیاتر، له پشتئاشان تازه دوا ژماره‌ی گۆڤاری "یه‌کێتی نووسه‌رنی شاخ" له چاپخانه‌ی حیزبی شیوعی چاپ‌کرا بوو و هێشتا دابه‌ش نه‌کرابوو. بۆیه من له پشتئاشانی دووه‌م په‌ڕه دڕاوه‌کانی ئه‌و گۆڤاره‌م له پشتئاشان به چاوی خۆم بینی که له ده‌وری خانووه‌که‌ی راگه‌یاندن په‌رت و بڵاو بوو. به‌ڵێ له‌وێ هه‌ر مرۆڤی بێ‌تاوان نه‌کوژرا، به‌ڵکو کتێبگه‌لێکی زۆر و دوا ژماره‌ی گۆڤاری "یه‌کێتی نووسه‌رانی شاخ"یش کوژران. ئای له نووسه‌ری کورد! ئای له ئه‌خڵاقی پیشمه‌رگه!