شیعری گەنج .. (بەشی 1)
1. شیعری گه‌نج: بوونێکی سه‌رنجڕاکێشه نه‌ک خۆکردنه به سه‌رنجێکش
"کام ئاسته‌نگ رێگه له ئێمه ده‌گرێت که به زه‌رده‌خه‌یه‌که‌وه باسی هه‌قیقه‌ت نه‌که‌ین". هۆراتیۆس (له کتێبی: نیتشه "گرفت -رمانی ڤاگنه‌ر- Fallet Wagnar") *** شیعری کوردیی رابردوو، یان به واتای ته‌وه‌ره‌که‌ی "کوردستان راپۆرت" (2009.11)، که تایبه‌ته به شیعری "گه‌نج"، شیعری "ئه‌زمووندار"ه‌کان له‌گه‌ڵ کۆتایی هاتنی سه‌ده‌ی بیستدا، گیرۆده‌ی ته‌نگژه‌یه‌کی فره‌ره‌هه‌ند بووه: له رووی فۆرم و بابه‌ته‌وه چیتر ناتوانێت خواست و چێژی خوێنه‌ری ئه‌مڕۆ مه‌یسه‌ر بکات. بۆیه ئه‌و شیعره، هه‌روه‌ک شاعیره "گه‌نج"ه‌کان له به‌شی یه‌که‌می ته‌وه‌ری ناوبراوه‌دا رایه‌ده‌گه‌نن، مه‌یل و پرسیاره‌کانی ئه‌و خوێنه‌ره له‌و سه‌رده‌مه ئێستاخواز و کاڵاساره ده‌رببڕێت. به واتایه‌کی تر: وێده‌چێت شیعری"ئه‌زمووندار"ه‌کان له ئاستی بیرکردنه‌وه و ئێستێتیکییه‌وه چیتر نه‌توانن ئه‌و واقیعه نائاماده‌یه بۆ ئه‌و خوێنه‌ر و شاعیره پۆستکوردایه‌تییه ئاماده بکه‌ن که سۆراغی ده‌که‌ن. هاوکاتیش ئه‌و شاعیره "ئه‌زمووندار"ه نه‌توانێت روحی ئه‌و سه‌رده‌مه به جیهانیبوون، ته‌کنیکسالار و کاڵاخوازه ده‌رببڕێت که ئه‌و خوێنه‌ر و شاعیره‌ی ئه‌مڕۆیان کردۆته وێنه‌ی کاڵاکانی خۆیانه‌وه. به‌مجۆره ئه‌و شاعیره "ئه‌زمووندار"ه، وه‌ک کۆنه کادیر و سه‌رۆکی حیزبه‌کانی کوردستان و رۆژه‌هه‌ڵات، ناخوازێت ئه‌وه قه‌بووڵبکات یان بیر له‌وه بکاته‌وه که ئه‌و شاعیره "گه‌نج"انه‌ی که حه‌ز ده‌که‌ن خۆیان به میراتگری شیعری هاوسه‌رده‌می کوردیی بزانن یان ده‌نگیان ببیسترێت، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه نییه که ئه‌و چیتر ناتوانێت "داهێنان" بکات و "دا‌هێنه‌ر" بێت، به‌ڵکوو هاوکاتیش چونکه ئه‌و شیعره‌ی وی که خه‌مه‌کانی زیاتر شه‌حنکراوه به پرسی ئازادی نه‌ته‌وایه‌تیی، یان به واتای ژان فرانسوا لیۆتار، هه‌ڵگری "داستانه مه‌زنه‌کان"ه یانیش هه‌ڵگری زمانێکی سیمبوولیی، هاورده‌یی و ئاڵۆزکاوه.
که‌واته هه‌موو سه‌رده‌مێک زمان و ده‌نگێکی تایبه‌ت به خۆیه‌وه به‌رهه‌مده‌هێنێت. به‌مجۆره ناکرێت زمان و ده‌نگی شیعری رابردووی کوردیی، ده‌ربڕی ده‌نگ و زمانی شیعری ئه‌مڕۆش بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ له کوردستان دیارده و ده‌نگی جیاواز له بواری ئه‌ده‌ب، هونه‌ر و بواره‌کانی تری ژیاندا له دایک نه‌بوو بێت، که‌واته وادیاره جڤاکی کورد له رابردوودا چه‌قی به‌ستووه و له‌سه‌ر مه‌رگدایه.
دیاره له ئاکامی ئه‌زموونی 19 ساڵه‌ی "کوردانه"ی بێکردانه‌ی حیزبی کوردیی و باڵاده‌ستی کاڵا هه‌وه‌سبزوێنه‌کانی به‌جیهانیبوون و ته‌کنیکدا ئه‌و خه‌مه نیشتیمانیی و زمانه قوڕسه‌ی له کن ئه‌وان کرێت و بێبه‌هابوونه. به‌مجۆره ئه‌و شاعیره‌ی ئه‌مڕۆ به پێچه‌وانه‌ی شاعیری دوێنێ ده‌خوازێت به زمانێکی کۆنکرێتییه‌وه خه‌مه خودیی و ئه‌و رۆژگاره له بێماڵیی و بێڕه‌چه‌ڵه‌که‌ی خۆی ده‌رببڕێت.
لێ له‌و په‌نابردنه‌ی "شاعیری گه‌نج" بۆ شاعیره "ئه‌زمووندار"ه‌کاندا جۆره هاودژییه‌ک هه‌یه؛ ئه‌و جۆره داخوازیی و پرسیارکردنه له "ئه‌زمووندار"ه‌کان راسته‌وخۆ ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که ئه‌و شاعیره "گه‌نج"ه دڵنیا نییه له‌و شێواز و زمانه‌ی که هه‌یه‌تی. بۆیه بۆ متمانه کردن به خۆیی و شیعره‌که‌ی پێویستی به "ئامۆژگاری" شاعیره "ئه‌زمووندار"ه‌کانه‌وه هه‌یه. که‌واته هه‌رچه‌ند له لایه‌که‌وه ئه‌و شاعیره نوێیه مه‌یلی بۆ زمانێکی تری شیعریی و ئاماده‌کردنی واقیعێکی نائاماده هه‌یه که رۆژگاری ئێستا په‌رۆشییه‌تی، که‌چی له لایه‌کی تریشه‌وه وێده‌چێت هێشتا نه‌یتوانیبێت له جیهانی ئه‌و شیعره‌ی رابردوو دابڕانێکی ئێستێتیکیی و ماریفی پێشکه‌شبکات. له هه‌مبه‌ر ئه‌وه‌شدا ئه‌و شاعیره "ئه‌زمووندار"ه، کتومت وه‌ک بواری سیاسیی و جڤاکیی، به هۆی ئه‌جێندایه کۆنپارێزیی، مجگێزه خێڵه‌کییه‌که‌یه‌وه، چونکه له تاکه روانگه‌یه‌کی نه‌ریتیی و به‌سه‌رچوودا چه‌قیبه‌ستووه، هه‌ر بۆیه هه‌وڵده‌دا به بیانۆی نه‌بوونی جۆره "ئیزافه"یه‌کی نوێ له کن ئه‌و شاعیره نوێیه و به‌رده‌وامی "داهێنان"ی له شیعری خۆیدا، مانه‌وه‌ی خۆی وه‌ک ده‌مڕاستی شیعریی کوردیی بپارێزێت. به‌مه‌ش ئه‌و ره‌وته شیعرییه وه‌ک ئۆپۆزیسیۆنێکی تازه‌باو په‌راوێز بکات. لێبه‌ڵێ، کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه له‌و شاعیره رابردوو، "ئه‌زمووندار"ه پرسیار بکرێت، ئه‌رێ ده‌کرێ پێناسه‌یه‌کی کۆنکرێتی ئه‌و "داهێنان"ه‌ی خۆتمان بۆ بکه‌یت؟ ئاخر ئه‌و شاعیره "ئه‌زمووندار"ه له‌و ته‌وه‌ره‌دا به ته‌رزێک قسان هه‌ڵده‌دات، هه‌روه‌ک گوایه "شاکاری" جیهانی بۆ نووسیوین. بۆیه کاتی ئه‌وه هاتووه، به واتای نیتشه‌یی، که پێویسته ئێمه "ساتێک هه‌وا بگۆڕێن. هه‌وا! ئاو و هه‌وای زیاتر!" (1)، تاکوو ئه‌و که‌ژ و هه‌وایه نه‌گۆڕه‌ی بواری رۆشنبیرییمان له‌و گێژاوه بێ‌دار بکه‌ینه‌وه.
به‌مجۆره کاتێک ئه‌و ره‌وته شیعرییه نوێیه ده‌توانێت له‌و دۆخه ئۆپۆزیسیۆنه په‌راوێزکراوه‌وه رزگار بێت که به زمانێکی نوێی شیعرییه‌وه سه‌رنجمان بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌و واقیعه نا ئاماده‌یه رابکێشێت که خۆی خه‌ونی پێیه‌وه ده‌بینێت. ئاماده‌کردنی واقیعێکی نائاماده‌ش، به گه‌ڕانه‌وه بۆ نیتشه، بێدارکردنه‌وه‌ی "مه‌زه‌نده، پێشهه‌ستیی و گومانه‌کانه... ئه‌و هزره که‌ڵه‌که‌بووه هێشتا له دایک نه‌بووانه‌یه... ئاژاوه‌یه‌ک که له نوێڕا تووشمان ده‌بێت... ئاژاوه مه‌زنده، پێشهه‌ستیی و گومانه‌کان بێ‌دار ده‌کاته‌وه..." (2)
به‌ڵێ، ئه‌م نووسینه، به واتای ژیل دولۆزیی، وه‌ک نماییشی پێشه‌نگایه‌ک، فیلمێک و کۆپله کۆپله‌ی دیمه‌نگه‌لێکی ئه‌و ره‌وشه خه‌مۆکه کولتوورییه داپۆشراوه، قۆرخکراوه و ده‌مبه‌ستکراوه، دوای تووڕهه‌ڵدانی ئاسته‌نگه‌کانه‌وه، "به ده‌م زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌که‌وه هه‌قیقه‌ت"ه‌کان پێشکه‌شده‌کا و به گۆ ده‌هێنێت. (سه‌باره‌ت به‌و شێوازه دولۆزییه، بڕوانه: فه‌لسه‌فه‌ی کۆچه‌ری، و. هه‌ندرێن، چاپخانه‌ی نما، هه‌ولێر2005).
لێره‌دا، له کاتێکدا که نووسه‌ر و ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد زۆر حه‌ز له سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی جیهانی ده‌که‌ن، هه‌رچه‌نده گوازتنه‌وه‌ی ئه‌زموونه رۆشنبیریی و سیاسییه‌کانیش ره‌هه‌ندی بازاڕییان وه‌رگرتووه نه ره‌هه‌ندی گۆڕینی بیرکردنه‌وه‌ی کرده‌یی، بۆیه بێسوود نابێت ئه‌گه‌ر سه‌رنج بۆ ئه‌زموونی ئێستای ئه‌ده‌بی سوێدیی رابکێشم، که هاوینی ئه‌مساڵ، 2009 له ده‌ستپێکدا ده‌سته‌یه‌ک له شاعیر و په‌خشاننووسی نه‌وه‌ی ئێستا "مانێفێست"ێکیان بڵاوکرده‌وه. له‌وێدا رایانه‌گه‌یاند که پێویسته شێواز و ناوه‌ڕۆکی ئه‌و ئه‌ده‌به باوه‌ی سوێدیی نوێبکرێته‌وه. له هه‌مبه‌ر ئه‌وه‌شدا ده‌سته‌یه‌کی تر له نووسه‌ری ژانرنووسی جیاواز "مانێفێست"ێکیان به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و "مانێفێست"ه‌وه بڵاوکردنه‌وه. له ئاکامی ئه‌و دوو "مانێفێست"ه دژ به یه‌که‌دا نووسه‌رگه‌لێکی "گه‌نج" و "پیر" بۆ چه‌ند مانگ مشتومڕێکی فره روانگه و ره‌هه‌ندیان له مێدیاکاندا دروستکرد. دیاره ئه‌و مشتومڕانه له‌سه‌ر نوێکردنه‌وه‌ی زمانی ئه‌ده‌بی سوێدیی، به رێگای چاوپێکه‌وتنی ناچارکراو نه‌بوو، به‌ڵکوو نووسه‌ران خۆیان به نووسینی وتار رای خۆیان پێشکه‌ش ده‌کرد. لێ له کن نووسه‌ر و مێدیای کوردییدا کۆی کێشه گه‌وره‌کانمان له ئاستی چاوپێکه‌وتن و پرس پێکردنی سه‌رپێی قه‌تیس ده‌مێنن. بۆیه دوای خه‌تمبوونی چاوپێکه‌وتنه‌کانه‌وه کێشه‌کان وه‌ک خۆیان ده‌مێننه‌وه و هیچ ئاکامێکیان نابێت. ئه‌مه‌ش خوێنه‌ر له ئاستی ده‌ڤۆکیی و به‌رته‌کیی هه‌سته‌کی ده‌هێڵێته‌وه.
پرسیار ئه‌وه‌یه: تۆ بڵێی ده‌قی نووسه‌ره "ئه‌زمووندار"ه‌کانی سوێدیی "داهێنان"یان نه‌ما بێت، بۆیه ئه‌و نووسه‌ره "گه‌نج"انه له پێناو په‌رده‌دان به "داهێنان"ی نوێ ئه‌و "مانێفیست"ه یان بڵاوکرده‌وه؟ نه‌خێر، بۆ نموونه شاعیری ناسراو‌ی سوێدیی تۆماس ترانسترۆمه‌ر تا ئێستاش له "داهێنان" به‌رده‌وامه و یه‌کێکه له کاندیده نزیکه‌کانی"خه‌ڵاتی نۆبل". هه‌روه‌ک هێشتا چه‌ندین شاعیر و رۆماننووسی نه‌وه‌ی رابردوو سوێدییش له ئاستی "داهێنان" جیهانیدان. بۆ نموونه، رۆماننووسی ناسراو تیسگ لارشۆن، که له 2004 دا مردووه، دوا کتێبی "پیاوان که رقیان له ژنانه"، که جۆره رۆمانێکی "دێکه‌رێ"، جۆره رۆمانێکی ئاوێته‌کراوه له نێوان خه‌یاڵ و واقیع که هه‌ستی ترس به خوێنه‌ر ده‌به‌خشێت، له کۆی ئه‌و زمانه ئه‌وروپییانه‌ی که وه‌ریان گێڕاوه، 25 ملیۆن دانه‌ی لێ فرۆشراوه. که‌چی هیچێک له‌و نووسه‌ر و شاعیره "ئه‌زمووندار"انه‌ی سوێدیی به‌و نووسه‌ر و شاعیره "گه‌نج"انه‌یان نه‌گوت، که ئێمه تا ئێستا "داهێنان" ده‌که‌ین و ئێوه‌ش "ئیزافه"یه‌کتان نییه. هاوکاتیش که‌سێک له‌و نووسه‌ر و شاعیره سوێدییانه‌ی که نوێکردنه‌وه‌ی زمانی ئه‌ده‌به‌که‌یان به پێویست ده‌زانن، وه‌ک نووسه‌ری کورد له‌و ته‌وه‌ره‌ی "کوردستان راپۆرت" و بواری تردا ده‌یبینین، تکا له نووسه‌ر و شاعیری "ئه‌زمووندار" و به‌ناو ناسراو لێ ده‌مچه‌فت و سافیلکه له ئاستی ره‌خنه‌دا ناکه‌ن که ده‌بێت قسان بکه‌ن له‌سه‌ر شیعری نوێ و کۆن!
ئاخر عه‌نتیکه‌یه له‌و ته‌وه‌ره‌ی "ک. راپۆرت"دا نووسه‌ر هه‌یه وه‌ک "ئه‌زمووندار" تکای لێکراوه له‌سه‌ر شیعری "گه‌نجان بوه‌عزێنێت، که‌چی ئه‌و "ئه‌زمووندار"ه‌ش تکا له شاعیرانێک ده‌کات قسان بکه‌ن که له بواری ره‌خنه‌دا بێ زمانن. ئه‌و ته‌رحه له نووسه‌ره تێنگات که ده‌کرێت که‌سێک چه‌ند شیعری "باش" بنووسێت، یان له کن پێڕکدا شاعیرێکی تایبه‌ت بێت، لێ مه‌رج نییه ببێت به واعیزێکی شیعرناس و ره‌خنه‌گر. هه‌روه‌ک ده‌کرێت که‌سێک شیعری "خراپ" بنووسێت، لێ ده‌کرێت ره‌خنه‌گرێکی "باش" و داهێنه‌ریش بێت. به‌ڵێ، له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له ناو پێڕی نووسه‌راندا بۆته مۆده، وه‌ک خه‌سڵه‌تی قه‌ل، عه‌له‌شیش، ئه‌گه‌ر نووسه‌رێکی "ناسراو" یان یه‌کێک له سه‌رۆک پێڕه‌کانی ئه‌و نووسه‌رانه ناوی نووسه‌رێک ببات، ئیتر ئه‌وانیتر پێکڕا، وه‌ک قیڕه قیڕی عه‌له‌شیش، له هه‌موو قسه‌یه‌ک که بیکه‌ن، بێ ئان و سات، ناوی ئه‌و چه‌ند نووسه‌ره له‌سه‌ر زارانه ده‌جوونه‌وه.
له‌وه‌ش گه‌ڕێین، له په‌یوه‌ندی به مه‌یل و دۆخی ئه‌و شاعیره "گه‌نج"ه‌دا، ره‌نگه ده‌کرێت زۆرینه‌ی ئه‌و شاعیره "گه‌نج"ه چێژ له "گازێک له هه‌رمی روحه‌وه" وه‌رنه‌گرێت که ه‌ی به‌نده‌یه. چونکه ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ له یاده‌وه‌ریی زمانه‌که‌یدا خاوه‌ن ئه‌زموونێکی ئه‌وها نییه، تاکوو نۆستالژیا و په‌رۆشییه‌کی بۆی هه‌بێت، به‌ڵکوو ئه‌و خه‌ریکی ده‌ستبه‌رکردنی ئه‌زموونێکه له ئێستا و داهاتوودا. بۆیه کێشه‌که له جیاوازی رووکه‌شی "شیعری گه‌نج" و "شیعری "پیر"دا نییه، به‌ڵکوو له خه‌می جیاوازی شیعر و مرۆڤه‌کاندایه. گوتمان دیاره ئه‌و شیعره، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و یاده‌وه‌ریی- شوێن-چیاکان که شوێنپێی له روحی مندا ریشئاژۆیه به ده‌ست ئه‌و ئه‌خلاقه "مێشسالاریی"، ده‌غه‌زار، ده‌عه‌جانبوونه‌ی ژیان که له کوردستاندا له ئارادایه نه‌بێت به "مێش"، بانگی ئه‌و رۆحه ده‌کات "هه‌ڵنێت"، چونکه "هه‌ڵهاتن به مێش-بوونه". ئه‌و شه‌ڕه ناوه‌کیی و په‌رۆشی بۆ به‌های یاده‌وه‌رییه بۆ شاعیر و خوێنه‌رێکی شه‌یدای "خاریج"، جیهانی دیگیتالیی و رۆژنامه‌خوێن مانایه‌کی ئه‌وتویان نییه. بۆیه ره‌نگه زۆر ئاسان ئه‌و شیعره به شیعریش نه‌زانن. ئێ که‌یفی خۆیانه، ده‌با به‌ڕێگه‌ی خۆیاندا بڕۆن. که‌واته ئه‌و شاعیر و خوێنه‌ره "گه‌نج"انه ده‌خوازن شیعرێک بنووسن و بخوێننه‌وه که خه‌مه "وردیله" خودیی و زمانی ئه‌مڕۆی ئه‌وان ده‌رببڕێت.