به‌جێمان له کێوه‌کان
ته‌نیا رێگای کاکێشانه
له‌م کۆچه‌دا،
قۆڵی له قۆڵمان کردووه و
کۆرسی گۆرانییه‌کانه
که رۆژانه برینی لێوه‌کانمان هێمن ده‌کا.
زه‌مین له‌شێکی ته‌پ و
ئێسقان هه‌ڕاو
رێش که‌لێکی دووکه‌ڵگرتوو،
کاتێ هاتین
هه‌نگاو ماندوو،
ده‌سته‌کانمان سڕ و برسی.
له نیوه‌ڕێی نادیارییدا
خه‌ون و تفه‌نگ
له خۆم وێڵتر به‌جێمابوون
له بناری پڕ تووله ڕێ
له حه‌ژمه‌تی چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌م
وه‌ک دوو هه‌تیو
سه‌ریان به به‌ردێک کردبوو.
مه‌فره‌زه
قه‌ره‌وڵ و سه‌گه‌له‌کان
بناره‌که‌ی ئه‌وبه‌ریشیان ته‌نیوه.
سه‌وڵی ده‌ستی که‌شتیوانی
پێده‌شتی خه‌ونی رۆچوو،
خه‌وی ئێمه‌ی لێکتده‌ترازاند.
ئێمه ئه‌وکات،
له نیوه‌ڕێی هه‌ورازی ئه‌مبه‌ر و
ژێر داره‌که‌ی گۆڕستان و دووڕیانێکدا
وه‌نه‌وزمان له چاو ده‌ته‌کاند و
گێژه‌ن چاومانی بردوو.
دوو به نێو پێچه‌کانی تۆزی شه‌وا
به خێرایی بۆ خواره‌وه ده‌کشاین.
هه‌یهایێ له لووتکه‌وه
کێوی به ساڵ هه‌ره‌س دیتوو
داچه‌میوه و
شمشاڵه‌که‌ی له‌به‌ر پشتێنی ده‌رهێنا و
بۆ بناری گولله‌گرتوو و
ئێمه‌ی دۆڕاو
هۆره‌ی ساڵگه‌ردی ده‌چڕاند!
مامزه‌کانی قه‌ندیل
لێره‌م و زه‌ناکانی ئه‌وێش به‌ناو په‌راسووه‌کانم وه‌ربووه.
نه مانگی سه‌رگه‌ردان له "دۆڵی شه‌هیدان"،
نه نیگای کازیوه‌ی بێده‌نگیم،
دیرۆکی ده‌ستنووسی سه‌رکه‌زی کیژانی پێشمه‌رگه ده‌هۆننه‌وه و
نه هه‌تاوی ئه‌و هه‌رێمه دره‌نگه‌ش،
ته‌می زمانی کوڕانی پێشمه‌رگه ده‌ڕه‌وێننه‌وه.
کتێبی یاده‌وه‌ریی منه:
چاوی ئه‌و چیایه له تراویلکانه.
***
لێره‌مه؛
له چرپه‌ی گوڵێکی کاکتۆسه‌وه،
بیابانێک له‌و ماڵه ده‌ڕسکێ.
پیته‌کان که نابن به په‌یڤ،
تنۆک
تنۆک
تنۆک
به‌سه‌ر گه‌ر‌مایی ده‌فته‌ره‌کمدا وشکده‌بنه‌وه.
ماڵێک له ئاوێنه‌ی کاته‌کان،
شوێنه‌که‌ت به ئاوێنه ده‌کاته‌وه.
هانایه‌ک له هه‌نار،
هێورانه پاییزیی "نازه‌نین" به یادتا دێنته‌وه.
به تامێک له دووکه‌ڵی چا و
بۆنێک له هه‌نگوینی داره‌که‌ی به‌ر "باره‌گای ده‌راو"،
به یادێک له تاڵیی چایه داغه‌کانی "مه‌تاره"ی سه‌ر پشکۆ،
شه‌که‌تیت ده‌شکێنیی و
وه‌رزه‌کان کۆده‌که‌یته‌وه.
ئاوڕێک له تابلۆی ره‌نگ پیریی سه‌ر ره‌فه،
شنه‌یه‌ک به‌سه‌ر شوێنپێیه‌کانی پێشمه‌رگایه‌تیت هه‌ڵده‌کا.
وه‌ک ئه‌وه‌ی عه‌ده‌مێک بانگت بکا،
هه‌نسکێک له به‌فره پیره‌کانی قه‌ندیله‌وه
زایه‌ڵه‌ی پرژاوی ئه‌م دڵه‌م ده‌ژه‌نێ.
***
له‌وێوه؛
رووباره هه‌ڵچووه‌که‌ی "پشت ئاشان"،
به‌ناو جه‌سته‌ما راده‌کا.
بۆن نانێکی برژاوی "سووره ده‌ێ" و
که‌وزه‌ی به‌ر کانییه‌که‌ی "بۆڵێ"،
په‌ر‌تبوونێک له بوونتدایه:
ئاخاوتنت له دووڕیانی تاراوگه‌یه.
رابوون
راسانێک، کۆڕه‌وێک، له ده‌نگی خێڵێکدا ئاواره ده‌بێ و
چڕنوکێک له ناوه‌کیدا بیرهاتنه‌وه‌کان ده‌ئه‌نجنێ.
مانایه‌ک له زاردا هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه و
نه‌وه‌یه‌ک له زمان غه‌واره ده‌بێ،
شوێن پێیه‌ک له شۆڕش، له یه‌کاتییه‌کی رماودا ،
هه‌ڕاجی راده‌گه‌یه‌نێ.
مێژوویه‌ک به‌ده‌ست دێوجامه‌ی سه‌روه‌ری بێسه‌ردا،
ئیراده‌ی زڕاوه.
هه‌نگاو ماندوو،
ده‌سته‌کانمان سڕ و برسی.
له نیوه‌ڕێی نادیارییدا
خه‌ون و تفه‌نگ
له خۆم وێڵتر به‌جێمابوون
له بناری پڕ تووله ڕێ
له حه‌ژمه‌تی چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌م
وه‌ک دوو هه‌تیو
سه‌ریان به به‌ردێک کردبوو.