شه‌پۆلی ناڵه و رامانی كوتوپر ٍِِ
هه‌ندرێن 
سكاندیناڤیا_ دورگه‌یه‌كی تر له بخوور
چاپخانه‌ی
Tranan 2004
Swed/Stockholm
MARIA WENNERSTRÖM WOHRN نووسینی:
وه‌رگێرنانه‌وه له سویدییه‌وه: حه‌مید كه‌شكۆلی
یه‌كه‌م جار كه كتێبه‌كه له ده‌ست ده‌گرم به‌رگه ره‌نگینه‌كه‌ی زۆر دلگیر م ناكا . لێ دوای ئه‌وه‌ی كه " سكاندیناڤیا _ دورگه‌یه‌كی تر له بخوور" ی هه‌ندرێن م خوێنده‌وه به باشی ده‌روانمه ئه‌و تابلۆیه‌یه‌ی كه زاده‌ی خه‌یالی شاعیر خۆیه‌تی. له رۆناكایی ده‌قه‌كانه‌وه ئه‌و وێنه‌یه راسته‌وخو باشتر ده‌دوێ. ره‌نگی پاستیلی تێكهه‌لچرژاون و دیمه‌نی كێلگه‌ی بئ شێوه‌یان وه‌دی هێناوه. شه‌په‌نگی جیاجیا ی كه‌سك و شین خه‌یال به‌ره‌و ده‌ڤه‌رێك له لێره‌وار ، مێرگ و ئاو راده‌كێشن.هێله تاریكه‌كان ده‌شێ سێبه‌ری هه‌ور بن. ئه‌وه وێنایه‌كه له سه‌ره‌وه ، یاخۆ سروشێكه له هه‌واوه ؟ وێنه‌كه دیاره هه‌موشت له مانه نیشان ده‌دات ، و هیچیش نیشان نادات.
هه‌ندرێن له شیعره‌كانیشی دا دیاره هه‌ول نادات دروست وێنه‌ی واقیعه‌كه بكێشێ.
" سال.. \ وه‌رزه‌كان..\ ره‌نگی یه‌كدی ده‌گرن\ ده‌نگه‌كان لێكهه‌لده‌كالێن \ و بۆشاییه‌كان ده‌له‌رنه‌وه " له شیعری " ده‌فته‌ری سال و قه‌له‌می ته‌م" . هه‌لبه‌ت ئه‌و دێرانه ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌رگی كتێبه‌كه‌یه، كه شیعره‌كه‌ی له‌وێ وشه به وشه‌وه ده‌ئالێت له‌نێو ساز و رازی ده‌نگدا. _ " كات چه‌مه‌نده‌فه‌ری سال لێده‌خورێ \ گه‌لای فرمێسكی سه‌ر ئه‌و تارمه‌یه تا پشت ئه‌م په‌رده‌یه ده‌رسكێ ،\! " _ شیعره‌كان له‌به‌رده‌م ناوه‌رۆكی هه‌مو وشه‌یه‌ك و له ده‌ره‌وه‌ی وه‌سفی هه‌ر وشه‌یه‌ك گینگل ده‌ده‌ن.
با له پێشرا بلێم ئه‌من حه‌زم له‌م جۆره شیعره‌یه . هه‌ندرێن روبارگه‌لێك له ناله، پرسین، رێكه‌وتی چاوه‌روانی نه‌كراو ، و روانینی مه‌ته‌لۆكئامێز پێشكه‌شی خوینه‌ره‌وه ده‌كات . جار هه‌یه ، دروست له‌و شیعره‌ی كه له سه‌ره‌تای به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م كۆمه‌له‌یه‌دا هاتووه ، " دوانوێژی چیا، و سه‌فه‌ری مه‌حال" _ تابلۆ یان وێنه‌ی گرگرتووی پرشنگدار خۆیان وێنه ده‌كه‌ن: ته‌نیا رێگای كاكێشانه له‌م كۆچه‌دا ، قۆلی له قۆلمان كردووه‌و كۆرسی گۆرانیه شینه‌كانه ، كه رۆژانه وریته‌ی برینی لێوه‌كانمان هێۆر ده‌كات " ( له شیعری به جێ‌مان) . به‌لام لێره‌دا زمان به زۆری گشتگر و بێ بریار ده‌مێنێته‌وه.
به لێشاوی ده‌وله‌مه‌ندی په‌یڤ ، و ئیلهامی ره‌نگینی بریسكه‌دار ، و ئاهه‌نگیكی به‌رزه‌فردا ، به‌تایبه‌تی له به‌شی دوه‌می كۆشیعری " ئێستا زه‌مه‌نی بكوژانه" ، هه‌ندرێن خۆ ده‌به‌ستێته‌وه به سوننه‌تیكی شیعریانه كه ره‌گه‌كه‌ی له شیعره مه‌سته‌كانی " رامبۆ" دایه ، كه سوریالیسته‌كانیش سه‌ر به‌م ره‌گه‌ن. هه‌ندرێن نامه‌گه‌لێكی رامبو و له شیعری ئه‌دونیس ی شاعیری سوریایی بۆ كوردی وه‌رگێراوه‌ته‌وه و له گۆڤاره كوردیه‌كان بلاوكراونه‌ته‌وه . و ا ده‌بینم شوێنی ئه‌م شاعیره ( رامبۆ_ وه‌رگێر) له هه‌ندرێن باش عه‌یانه. هه‌مان چری و پلورالیزمی پارادوكسه‌كان ( مفارقات) له كن هه‌ردووكیان ده‌بینرێن ، و هاوكاتیش ژیانی كۆچه‌ریه‌تی وه‌كو تێمایه‌كی هه‌میشه لای هه‌ردوكیان به‌رچاون. شیعری هه‌ندرێن ئاهه‌نگیكی لێلتر و چاره‌نووس سازتره‌له‌و شاعیره قه‌دیمه، که وێڕای هه‌موو شت بوار ده‌هێڵێته‌وه بۆ له داکبوونه‌وه.
هه‌ندرێن دوای چه‌ندین سال پێشمه‌رگایه‌تی له كوردستان ، و ژیان له ئوردوگای ئێران‌دا به‌رێگای توركیا وه له سالی 1991 گه‌یشته سوید و له‌و رۆژه‌وه له تاراوگه‌دا ده‌ژی . سئ كۆمه‌له‌شیعری به كوردی له چاپداوه . شیعره‌كانی " سكاندیناڤیا _ دورگه‌یه‌كی تر له بخوور" جگه له هه‌ندیكیان ، شاعیر به كوردی نووسیویه‌تی ، و كردوویه‌تی به سویدی ، به یارمه‌تی هه‌ندێ كه‌سی وه‌رگێر. ئه‌زموونی رابردووی هه‌ندرێن هه‌میشه له شیعره‌كانیدا حازره ، بۆ نموونه له‌و تێهه‌لكێشانه چاوه‌روان نه‌كراوه‌دا كه له‌ده‌رگا دان و نامۆییدا خۆده‌نوێنێ : " له ده‌رگای نامۆیی ده‌ده‌م له جوغرافیایه‌كدا ته‌م سه‌ردوولكه‌یه‌كم بۆ ده‌چرێ" .
لێره‌دا په‌یدۆزی هه‌وییه‌ت و شوێن هه‌مان كێشه و یه‌ك كێشه‌یه. له ساتێك‌دا ده‌لێی قه‌ده‌ری ژیانی فه‌رد وه‌سف ده‌كرێت و له ساتێكی دیكه‌شدا تێكرای مرۆڤایه‌تی. له
" كۆتره مه‌سته‌كان" دا خودا خۆیه‌تی له ئه‌به‌دیه‌تدا سه‌ری هه‌لگرتووه: " خوا به چرای ده‌ستیه‌وه به‌ناو ئه‌به‌دییه‌تییه‌كه‌ی به‌ره‌و كوێ رای ده‌كرد؟ .... " ؟ .. و له " زه‌مه‌نی بكوژان" دا ده‌لێ : " ئه‌ی ئه‌ستێره‌كان ! لێره له‌م ئاسمانی تاراوگه‌یه‌دا په‌نایه‌ك وه‌رگرن!
: مخابن ئه‌ستێره‌كان ، مخابن" . له به‌رامبه‌ر ئه‌م بۆشاییه‌دا ئه‌زی شاعیر به كۆمه‌كی وشه خۆ ده‌پارێزێ : " هانایه‌ك دوور دوور له بۆشاییه‌كه‌دا ده‌نگ ده‌داته‌وه " ( زه‌مه‌نی بكوژان) .
له شیعرگه‌لێكدا باس له ده‌ستكردی رستن و چنین ده‌كرێت وه‌كو ده‌ردی بێماڵی ، و ئه‌و سه‌رقاڵیه‌ش به نۆره‌ی خۆی ده‌بێته هی داستانبێژه‌كه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌قه‌كانی هه‌ندرێن پچرێچرن و به خاسله‌ت بۆ روونكردنه‌وه كه‌وی نابن ، بۆیه وا حالی ده‌بین كه رستنی زمانییه‌كه‌ی قه‌ت ته‌واو و كۆتایی نایه‌ت.
ئه‌م غیابه‌ی كه شاعیر به شێوه‌گه‌لێك ده‌ینوێنێ له ته‌ونه‌كه‌دا كونی گه‌وره‌گه‌وره‌ی به‌جیهێشتووه و وشه چاریان ناكات. به خوێندنه‌وه‌یه‌كی وا مرۆ ده‌بێ رازی بێت _ ئه‌گه‌ر دوایین خوێندنه‌وه‌ی ده‌ق نه‌بێت_ " زه‌مه‌نه سه‌رابیه‌كانی سه‌رپشتی مانگایه‌ك " . به زمانێكی روون و ره‌وان لێره‌دا باس له دیمه‌نگه‌لیكی ئه‌زی زارۆكایه‌تی له كوردستانی باشوور ده‌كرێت ؛ وه‌سفی ئه‌ستێره‌ی واقیعی ده‌كرێت كه له‌سه‌رسه‌رێ منداله‌كه‌یه كه له‌سه‌ربانێك خه‌وتووه، و قسه له‌مه‌ر ده‌نگی سه‌مای ده‌روێشان و زیكریان بۆ خودا، ده‌كرێ. لێره‌دا ده‌قه‌كان رێكده‌كه‌ون و بۆ هه‌وه‌ل جار له ئینسانگه‌لی حازر و جێگه‌یه‌كی دیاروناسراو ده‌گێرنه‌وه. به‌و كۆتاییه كۆمه‌له‌شیعره‌كه به‌رگێك له هومێد به خۆ ده‌بینێ و دواجار رستن و چنینی وشه‌گه‌ل كۆتایی دێ.
سه‌رچاوه:
گۆڤاریKARAVAN NR 3 2004
SIDAN 91